سیستمی زانیاریی جوگرافی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
شائەمراز، چاکسازی |
||
ھێڵی ١:
'''
جی. ئای. ئێس ئەتوانرێ وەکوو سیستەمێک بیری لێ بکرێتەوە کە بۆ دروستکردن و دەستکاریکردنی زانیارییە مەکانییەکان بەکار دێ. ھەر GIS -ێک بۆ نیاز و مەبەستێکی تایبەت پەرەی پێ دراوە. کەوایە، لەوانەیە دوو GIS نەتوانن پێکەوە کار بکەن یا نەتوانن کار لە یەکتر قەبووڵ بکەن. بەگشتی، زاراوەکە ئاماژە دەکا بە ھەر چەشنە [[سیستەمی زانیاری|سیستەمێکی زانیاری]] کە بتوانێ زانیاریگەلی جوگرافی لە خۆیدا ھەڵبگرێ، دەستکارییان بکا، ڕێکیان بخا، شیتەڵیان بکا و لە شێوەی دڵخوازدا نیشانیان بدا.
ھێڵی ٥:
تەکنۆلۆژیای GIS بۆ ئەم کارانە بەسوودە: توێژینەوەگەلی زانستی کە لە ڕووی زەوی ئەکۆڵنەوە، بەڕێوەبردنی کەرستەکان، بەڕێوەبردنی دارایییەکان، [[کەوناراناسی]]، ھەڵسەنگاندنی شوێنکارە ژینگەیییەکان، پلاندانانی شاری، [[تاوانناسی]]، نەخشەنڤیسی، [[لۆجیستیک]]، پلاندانانی تەندروستیی گشتی، پلاندانانی سەربازی، شیکاریی ئەندازیاری، خستنەبازاڕی کەلوپەل و، گەلەک بواری تر.
== سیستەمی زانیاریی جوگرافی (GIS) چییە؟ ==
سیستەمی زانیاریی جوگرافیی، کۆمەڵێکی ھاوبەش لە سەخت ئامێر، نەرم ئامێر و زانیاری بۆ تۆمار کردن، مانا کردنەوە، شی کردنەوە و نیشان دانی ھەموو جۆرەکانی زانیاری کۆوەکراو بە شێوەی جوگرافییە. GIS یارمەتیمان دەدا تا داتاکان بە شێوەی جۆراوجۆر ببینین و دەرک و شرۆڤەیان بکەین، بە جۆرێ کە پەیوەندییەکان، مۆدێل و پڕۆسەکان لە چوارچێوەی نەخشە و ڕاپۆرت و ھێڵکارییەکان پیشان بدەین. GIS یارمەتیمان دەدا بە پێی ئەو داتایانەی ھەمانن بە خێرایی خاڵی لاواز و کێشەکان لە سیستەمێکدا دەرک بکەین و وڵامی پرسیارەکان بدەینەوە و کێشەکان چارەسەر بکەین.
ھێڵی ١٦:
١- کەم کردنەوەی نرخی تێچوونی کار و بەرزکردنەوەی دەسکەوتەکان ٢- بڕیاردانی چاکتر ٣- باشترکردنی پەیوەندی ٤- تۆمارکردن وپارێزگاری چاکتر ٥- بەڕێوبەرایەتی جوگرافی
GIS شێوازێکی نوێ بۆ بینینی جیھانی دەور و بەرمانە، ئێوە بە ھۆی نەرم ئامێری GIS وە دەتوانن:
ھێڵی ٢٥:
== بەکارھێنەرانی GIS کێن؟ ==
بە کارھێنانی GIS بە پێی پیداویستییەکانی ھەر ھەرێم و وڵاتێک لە بەشی جیاوازدا گەشەی کردووە. بۆ وینە لە ئەوروپا سەرەتا لەم سیستەمە بۆ پێگەکانی تۆماری زانیاری بەڵگە و خانووبەرەکان، ژینگە، پارێزگاری کردن لە نەخشەکانی تۆپۆگرافی، لە کانەدا لە پلان دانانی دارستان، بارستایی درەختەکان، دۆزینەوەی رێگای دەست پێ ڕاگەیشتن بۆ ناو دارستانەکان، لە چین و ژاپون بۆ چاودێری و مودێلینگی گۆڕانکارییەکانی ژینگە و لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەشە جیاوازەکان بە تایبەت لە پلان دانانی شار و شارەوانییەکان لەم سیستەمە کەڵک وەرگیراوە و بە تێپەڕ بوونی کات و گەشەی سیستەمەکان، کەڵک وەرگرتن لە GIS بۆ ناو گشت بەشەکانی پەیوەندیدار بە زەوییەوە شۆڕ بووتەوە. بە کارھێنانی ئەم سیستەمە لە ھەموو ئەو بەشانەی کە بە جۆرێک لە گەڵ زەوی، نەخشە و بە گشتی لەگەڵ زانیارییەکانی جوگرافی شوێنی و شی کردنەوەی فەزایی پەیوەندییان ھەیە، دەکرێ.<ref>سلێمانی،
== سەیری ئەمانەش بکە ==
ھێڵی ٣٨:
* [http://www.opengeospatial.org/ Open Geospatial Consortium, Inc.]
* [http://www.osgeo.org/ Open Source Geospatial Foundation]
== سەرچاوەکان ==
|