سیستمی زانیاریی جوگرافی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٢٢:
 
==== ڕوانگەی جوگرافی ====
جوگرافیا زانستی زەوی و جیھانی ئێمەیە. ھاوڕێ لە گەڵGIS، جوگرافیا یارمەتیدەری ئێمەیە لە باشترناسینی جیھانی دەور و بەرمان و دەتوانین زانستی جوگرافی بۆ کۆمەڵێک لە چالاکییە مرۆییەکان بە کار بێنین. ئاکامی ئەم بابەتە، بەدی ھاتنی ڕوانگەی جوگرافییە. شێوازێکی نوی لە بیر کردنەوە و چارەسەری کێشەکان بە کەلک وەرگرتن لە زانیارییە جوگرافییەکان، بۆ ئەوەی ئێمە چۆن گۆی زەوی بناسین و لە ئاکامدا باشتر بەڕێوەی ببەین. ئەم ڕوانگەیە ئەم ھەلەمان بۆ دەڕخسێبنێ تاکوو بە ھۆی ئەندازەگرتنی زەوی، ڕێکخستنی داتاکان و شی کردنەوە و مودێلسازی پڕۆسە جیاوازەکان و پەیوەندییان پێکەوە، زانستی جوگرافی وەدی بێنین. ئەم ڕوانگە جوگرافییە یارمەتیدەرمانە تا ئەم زانستە لە بۆ دیزاین، پلان دانان و گۆڕانی جیھانی خۆمان وەکار بێنین.<ref>سلێمانی، هادی، مەعرووفی، ئەیوب، تەها نارینی، ئەحمەد(٢٠١٧)، ده‌روازه‌یه‌ك بۆ فێربوونی سیستمی زانیاریی جوگرافی GIS، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی نارین: هەولێر، لل، ٢-١'' </ref>
 
== بەکارھێنەرانی GIS کێن؟ ==