جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «محەممەدی مەلا کەریم»

چاکسازی
(←‏ژیاننامە: چاکسازی)
(چاکسازی)
| پەراوێزەکان =
}}
'''محەممەدی مەلا کەریم''' یان '''حەمەی مەلا کەریم''' (١٤ی ئابی ١٩٣١ [[بیارە]]، [[ھەڵەبجە]] — ١٢ی ئاداریئازاری ٢٠١٧، [[سلێمانی]]) نووسەر، توێژەر، و وەرگێڕێکی کورد بوو. کوڕی زانای کورد [[مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس]]ە. حەمەی مەلا کەریم ھەندێک دیوانی شیعری کوردی وەکوو دیوانی [[مەحوی]]، [[گۆران]] و [[بێخود]]ی لێکداوەتەوە. ئەو یەکێک بوو لە ئەندامانی [[ئەکادیمیای کوردی]]. [[ھەژار]] لە کتێبی [[چێشتی مجێور]] حەمەی مەلا کەریم وەکوو کەسێکی شارەزا لە زمانی کوردیدا ناو دەبا.
 
== ژیاننامە ==
لە ڕۆژنامەکانی «تەئاخی و برایەتی، فکر ئەلجەدید، شەفەق و ئیسلاحی زەراعی، و گۆڤار و ڕۆژنامەی تری کوردی و عەرەبی کاری کردووە. یەکێک بووە لە ئەندامانی [[کۆڕی زانیاریی کورد]]. خاوەنی زیاتر لە ٣٠ کتێبی جۆراوجۆرە، جگە لە کارکردن لە دیوانی شاعیرە کلاسیکییەکانی کورد بە ھاوکاریی باوکی «مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس». زیاتر لە ٥٠ ساڵ خەریکی نووسین و توێژینەوە بووە، و چەند جارێک زیندانی کراوە، کتێبەکانی «جەنگاوەرێکی ڤێتنامی» و «لاوک و حەیران»ی لە زیندان نووسیون.
 
حەمەی مەلا کەریم لە بەرەبەیانی ١٢ی ئاداریئازاری ٢٠١٧، بەھۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
 
 
 
== سەرچاوەکان ==
* {{بیرخستنەوەی وێب | سەردێڕ = كورتەیەك لەژیاننامەی محەمەدی مەلا کەریم | ناونیشان = http://www.nrttv.com/NRT2/Detail.aspx?Jimare=21728 |ڕێکەوتی سەردان= ١٢ی ئاداریئازاری ٢٠١٧ | بڵاوکەرەوە = ئێن ئاڕ تی ٢ |نووسەر = |زمان = }}
* وتووێژ لەگەڵ حەمەی مەلا کەریم، گۆڤاری ڕامان، ژمارەکانی ١٦٨ و ١٦٩ و ١٧٠.
* کتێبی چێشتی مجێور، ھەژاری موکریانی، چاپخانەی کوردستان.
١٢٬٩٥٦

دەستکاری