محەممەدی مەلا کەریم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەرەپێدان
←‏ژیاننامە: چاکسازی
ھێڵی ٣٥:
 
== ژیاننامە ==
ناوی محەمەدی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسە، لە ١٤ی ئابی ١٩٣١ لە شارۆچکەی بیارەی [[پارێزگای ھەڵەبجە]] لەدایکبووە. لە قوتابخانەی منداڵە شێخەکانی بیارە خوێندنی [[قورئانی پیرۆز]]ی تەواو کردووە، و [[کوردی]] و [[فارسی]] لە [[حوجرە]] خوێندووە. تا ساڵی ١٩٥٢ ماڵیان لە بیارە بووە و دواتر چوونەتە [[سلێمانی]]. لە ١٩٥٤ خوێندنی مەلایەتی لە [[سلێمانی]] تەواوکردووە. لە بیارە، لە تەمەنی لاوییەتی ئارەزووی چۆتە کاری ڕۆژنامەنووسی، چەندین نووسینی لە ڕۆژنامەکانی [[بەغدا]] بڵاو کردووەتەوە. ھاوکات ئاشنایەتی لەگەڵ [[گۆران]] پەیدا کردووە. لە [[ڕۆژنامەی ژین]] چەندین پەخشان و شیعری بڵاوکردووەتەوە. پێشتریش ھەر لە بیارەبیارە، گۆڤارێکی ئایینیی سیاسی دەرکردووە. لە ١٩٤٨ ئاشنایەتی لەگەڵ ئەدەبیاتی [[حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق|شیوعی]] پەیدا کردووە و لە ١٩٥٣ بووەتە ئەندامێکی چالاکی ئەو حیزبە.
 
بەھۆی شارەزایییەوە توانی بووی پێداچوونەوە بە دیوانی «[[شیرین و خوسرەو]]»ی [[خانای قوبادی]] بکا، کە نزیکەی ٥٥٢٦ دێرەشیعرە و بە [[شێوەزاری ھەورامی]] نووسراوە، بەھۆی سەرکەوتنی لە پێداچوونەوەی ئەو دیوانە، لە ١٩٧٥ [[کۆمەڵەی زانستیی کوردی]] ئەو دیوانەیان چاپ کرد.
 
محەممەد ڕۆڵێکی دەستپێشخەری ھەبوو لە پێداچوونەوە بە دیوانی [[مەولەوی]]، بە لێکدانەوەی دیوانەکەی، ھەروەھا ماناکردنی زۆرێک لە وشە ھەورامی و بیانییەکان، بە ڕوونکردنەوە و بەپشتبەستن بە ھەندێک فەرھەنگ. ھەروەھا ھاوکاربووە لەگەڵ عەبدولکەریمی باوکی و [[فاتیح عەبدولکەریم مودەڕیس|فاتیحی]] برای لە لێکدانەوەی دیوانی نالی،[[نالی]]، دوای پێداچوونەوە ھەستاوە بە چاپکردنی دیوانەکە بە ھاوکاریھاوکاریی کۆمەڵەی زانستیی کوردی لە ١٩٧٦. دیسان بە ھاوکاریی باوکی کاری کردووە بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوەی دیوانی [[مەحوی]] و چاپکردنی دیوانەکەی لەلایەن کۆمەڵەی زانستیی کوردی لە بەغدا، لە سەرەتای دیوانەکە ئاماژەی بەوە داوە کە سوودی لە چاپی ساڵی ١٩٢٢ی دیوانی مەحوی وەرگرتووە و لەگەڵ ھەندێک لە تێبینی و نووسینەکانی مەحوی کە لەلای خێزانەکەی مابوون، ھەروەھا ئاماژەی بە سوودوەرگرتن کردووە لە [[گۆران]] و [[کاکەی فەلاح]] بۆ پوختەکردنی ئەو چاپە نوێیە، دواتر لە ١٩٦٢ پێشکەشی باوکی کردووە.
 
لە ڕۆژنامەکانی «تەئاخی و برایەتی، فکر ئەلجەدید، شەفەق و ئیسلاحی زەراعی، و گۆڤار و ڕۆژنامەی تری کوردی و عەرەبی کاری کردووە. یەکێک بووە لە ئەندامانی [[کۆڕی زانیاریی کورد]]. خاوەنی زیاتر لە ٣٠ کتێبی جۆراجۆرە،جۆراوجۆرە، جگە لە کارکردن لە دیوانی شاعیرە کلاسیکییەکانی کورد بە ھاوکاریی باوکی «مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس». زیاتر لە ٥٠ ساڵ خەریکی نووسین و توێژینەوە بووە، و چەند جارێک زیندانی کراوە، کتێبەکانی «جەنگاوەرێکی ڤێتنامی» و «لاوک و حەیران»ی لە زیندان نووسیون.
 
محەمەدیحەمەی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسکەریم لە بەرەبەیانی ١٢ی ئاداری ٢٠١٧، بەھۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.