ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پێوەرەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «{{سەرەی وتارە ھەڵبژێردراوەکان}} ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان|وتاری ھەڵبژێردرا...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٠٥، ٦ی ئازاری ٢٠١٧

داڕێژە:سەرەی وتارە ھەڵبژێردراوەکان وتاری ھەڵبژێردراو نایابترین وتارەکانی ویکیپیدیا کە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو نووسراوە، لەگەڵ ھەموو یاسا و سیاسەتەکانی ویکیپیدیای کوردی ناوەندیدا دەگونجێت و سەرچاوەی پوخت و باوەڕپێکراوی تێدایە و لە پاڵ ھەموو ئەمانەش دا ڕەچاوی ئەم چەند یاسایە دەکات:-

  1. وتاری ھەڵبژێردراو:
    1. بە باشی نووسراوە: بە شێوازێکی پێشکەوتوو نووسراوەتەوە و ڕەچاوی سیاسەتەکانی نووسینەوەی وتاری کردووە
    2. پوختە: ھیچ ڕاستییەک و زانیارییەکی گرنگ پشتگوێ ناخات و لەسەر بابەتەکە دەمێنێتەوە
    3. بە باشی بەدواداچوونی بۆ کراوە: ھەموو زانیارییە گەورەکانی وتارەکە سەرچاوەی باوەڕپێکراوی تێدایە بۆ پشتڕاستکردنەوەیان و بۆ نەھێشتنی دوودڵی، ھەر کاتێکیش پێویستی کرد تێبینی لەسەر زانیارییەکان نووسراوە
    4. بێ لایەنە: ڕووداوەکان بە بێ لایەنی باس دەکات و
    5. جێگیرە: گۆڕانکاری بەردەوامی تێدا ناکرێت بەھۆی شەڕە-دەستکاری بەردەوامەوە.
  2. لەسەر شێوازی فەرمی ویکیپیدیا نووسراوەتەوە:
    1. پێشەکی ھەیە: پێشەکییەکی پوختی ھەیە کە بابەتەکە کورت دەکاتەوە و خوێنەر ئامادە دەکات بۆ وردەکاری زیاتر لە بەشەکانی داھاتووی وتارەکەدا.
    2. شێوازێکی دروستی ھەیە: ژێدەر لە سەرناوی بەشەکاندا بەکارنەھاتووە و سەرناوەکان دراماتیکی و زادەڕۆییان تێدا نەکراوە بۆ سەرنجڕاکێشانی خوێنەر
    3. پەڕاوێزەکانی دروستن: بە شێوەی ژێدەر سەرچاوەکان داندراون بە شێوەی <nowiki><ref><nowiki> وتارەکە یان دێڕەکان نەبڕدراون بۆ دانانی بەستەری دەرەکی بە شێوەیەکی نا ستاندارد
  3. میدیای تێدایە: پەڕگە (وێنەیی و دەنگی) تێدا بەکارھاتووە لە شوێنە شیاوەکاندا بۆ ڕوونکردنەوە و باشتر گەیاندنی زانیارییەکان بە خوێنەر، وێنەکان و پەڕگە دەنگییەکان دەبێت پەیوەندییان ھەبێت بە وتارەکەوە
  4. درێژی: بە شێوەیەکی پوخت باسی بابەتەکە دەکات بەبێ دەرچوون لە بابەت بۆ دانی زانیاری نا پەیوەست بە خوێنەر یان بۆ درێژکردنەوەی وتارەکە