بەڕەی کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: گواستنەوەی پۆل:چاندی کورد بۆ پۆل:چاندی کوردی |
Paraw (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ٢:
'''بەڕک''' یان '''(بەڕ، بەڕە، قالیچە، یاخود فەرشی کوردەواری)''' لە جیھانی مافوورفرۆشان بە مافووری کوردی (''Kurdish rug'') ياخود [[كوردستان]] ناسراوه و دەسکردی وڵاتی کوردستانە، لە ڕووی جوگرافیاوە لە ڕۆژھەڵاتی [[تورکیا]]وه دهست پێدهكات تا نزیک چیاکانی تۆرۆس و بهشهكانى خوارووی [[قەفقاز]] و باکووری [[عێراق]] و [[ئەرمەنستان]] و باکووری ڕۆژئاوای [[ئێران]] دەگرێتەوە. جوانی بەڕەی کوردەواری لە زاڵ بوونی ڕەنگی شین و سەوز و زەعفەرانی دياره كه ئاخنراو بە نەخشی میناخانی و حەوزی گوڵزار. پەیکەری مافوورى كوردى لە خوری چێنراوه و پتهو و تونده.
مافوور و بەڕکی دەسکردی وڵاتی کوردەواری بهمه ناسراوه كه پڕه لە ھێما و ئاماژە، دەستچنی مافوورەکە ههميشه دەیەوێت بەسەرھاتی خۆی لە نەخشەکاندا گوزارشت بکات و پهيامێک ئاڕاستهى بينهرى بكا. نزيكترين بهڕكى دهوروبهر كه نزيكه لە فەرشی كوردی فەرشی ھۆزی یوروکە لە (ناوهڕاستى ئەنادۆڵ) و فهرشى كوردی خۆراسانە ([[قۆچان]]).
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش فەرشی بیجاڕ، فەرشی کولیایی لە ناوچەیی کولیاییی پارێزگەی کرماشان و هەروەها گلیمی شاری هەرسین زۆر ناسراو و بەناوبانگە.
==ژێدەرەکان==
<references />
|