کۆماری ئیرلەند: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٥٧:
* ھەزاران ساڵ پێش ئێستا لە وڵاتی ئیرلەند چەندین میر و پاشا ھەبوون کە ھەمیشە ناکۆکی شەڕ لە نێوانیاندا ھەبووە. لە ساڵی (١١٧٠ز) پاشایەکی ئیرلەندی کە ناوی ( دێرمۆت ماکموروە )ە ، ژنی پاشایەکی تری ئەو وڵاتەی برد بە ناوی ( رۆری ئۆکۆنەر ) ، پاشان (رۆری ئۆکۆنەر) داوای یارمەتی لە مەلیکی [[ئینگلتەرا]] ( ھێنری ٢) کرد کە بێت بۆ ئیرلەند و یارمەتی بدات لە شەڕ کردن دژی ( دێرمۆت ماکموروە ). پاشان پیاوانی مەلیکی [[ئینگلتەرا]] ھاتن بۆ ئیرلەند و دەستیان کرد بە شەڕ کردن لەگەڵیدا بەڵام شکستیان ھێنا. (ھێنری ٢) کە مەلیکی [[ئینگلتەرا]] بوو خۆی بە مەلیکی ( [[ئینگلتەرا]] و ئیرلەند ) دەزانی. بەڵام ئیرلەندیەکان ئەمەیان پێخۆش نەبوو.
 
* لە ساڵی (١٥٣٦ز) [[ئینگلتەرا]] وڵاتێکی گاور بوون بەڵام ئیرلەندیەکان [[کاسۆلیک]]ی بوون. بەلای ئینگلیزە گاورەکانەوە گرنترین کەس لە کەنیسەدا پاشا بووە لەلایان ، بەڵام بە لای [[کاسۆلیکە ئیرلەندیەکان]]ەوە گرنگترین کەسایەتی پاپا بووە لە ڕۆم. شەڕ و ناکۆکی لەسەر ئەمە زۆر بووە لە ئیرلەند و بە زۆریش ئینگلیزەکان دەیانبردەوە. پاشاکانی [[ئینگلتەرا]] خاکی زیاتریان لە [[کاسۆلیکە ئیرلەندیەکان]] داگیر کرد و دایان بە [[ئینگلیز]]ە گاورەکان و سکۆتلەندیەکان. [[کاسۆلیکە ئیرلەندیەکان]] زۆر توڕەبوون بەمە . چەندین جار ھەڵیان دەدا کە خاکەکانیان بگەڕێننەوە بەڵام شکستیان دەھێنا. لە ساڵی (١٦٩٠ز) پاشای [[ئینگلیز]] ( ویلیام ئۆف ئۆرەنج ''William Of Orange'') دوو جەنگی گەورەی بردەوە ئەوانیش ( جەنگی بۆین ) و ( جەنگی ئاوگریم ) . پاشان کاسۆلیکە ئیرلەندیەکان بۆ ماوەی (١٠٠) ساڵ جەنگی گەورەیان نەکردەوە.کێشەی ئێرلەندە ویستی خەڵکی ئێرلەندەیە لە جیابونەوەی بەریتانیا و بەرهەڵستی کردنی بەریتانیا بەو پێیەی کە ئێرلەندە بەشێکە لە دەوڵەتەکەی هەر لەبەر ئەمە بو کە ئێرلەندیەکان داوای سەربەخۆ بونیان دەکرد .
 
== دانیشتوان ==