سۆمەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
{{خاوێنکردن}}
[[پەڕگە:Cities of Sumer (en)-ar.svg|250px|وێنۆک|چەپ|نەخشەی سۆمەر]]
'''سوومەر''' یان '''سوومێر''' (بە [[ئینگلیزی]]: Sumer𒆠𒂗𒂠) نەتەوەیەکن کە لە بەشی باشووری [[عێراق]]ی ھاوچەرخ لە سەرەتای ھەزارەی سێیەمی پێش زاینەوە لە مەیدانی سیاسی‌ و ژیاریدا دەرکەوتن، گومان دەبرێت ئەوان لە ناوچەکەدا لە سەرەتای سەردەمی نیمچە نووسینەوە ھەبووبن، زانیارییەکان سەبارەت بە نشینگەی یەکەمی ئەو ھۆزانە و ئەو ڕێیەی کە بۆ گەیشتن بەخاکی باشوری [[عێراق]] گرتیانە بەر تا ئێستاش نادڵنیان، چەندین بیروڕا ھەن سەبارەت بەنشینگەی یەکەمی سوومەریەکان‌ و کەی‌ و چۆن ھاتن بۆ [[عێراق]]، لەوانەیە ھۆکاری ڕاجیاوازیەکان بگەڕێتەوە بۆ ئەمانە:
 
ا-ئەو زمانە سۆمەریەی کەلەڕوانگەی دەقە بسماریە زۆرەکانەوە ناسیومانە زمانێکی عەرەبیەو تەنھا‌وجیایەو ناکرێت دابەشی بکەین بۆ یەکێک لەخێزانە زمانەوانیە ناسراوەکانی جیھان، بەڵکو زمانێک بووە دیمەنی لکاندنی ھەبووە واتە ڕستە کرداریەکانی بەشێوەی لکاندنی ڕاناوەکان‌وپێناوە زمانەوانیەکانی دی دەلکاند یان تێکەڵ دەکرد بەڕەگی فەرمان بەجۆرێک ڕستە کرداریەکە وەک یەک وشەی لێکدراوبوو، سەبارەت بەناو‌وڕستەناویەکانیش ھەمان شت بوو.