فرانچێسکۆ تۆتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Bot: Removing Link GA template
ھێڵی ٣٣:
 
== تۆتی وەکو ھێرشبەر لەگەڵ سپالێتی ==
لە وەرزی ٢٠٠٥-٠٦ لۆچیانۆ سپالێتی پۆستی ڕاھێنەرایەتی ڕۆمای گرتە دەست و پلانی یاریی کردنی یانەکەی بۆ ٤-٢-٣-١ گۆڕی،لەو پلانەدا تۆتی وەکو ھێرشبەر یاریی دەکرد،بەڵام تەکتیکی سپالێتی ئەوەبوو کەتۆتی بگەڕێتە دواوە و وەکو ھێرشبەری نادیار یاریی بکات و پاس بدات و گۆڵ بکات و …ئەو پلانە ڕێخۆشکەر بوو بۆ ھێرشبردن لەلایەن یاریزانانی ناوەندی ھێرشبردن بەھۆی گەڕانەوەی تۆتی بۆ ناوەندی یاریگا کە ببووە ھۆی سەرلێشێواوی بەرگریکارانی تیپی بەرامبەر.تۆتی لەو شێوەپلانەدا توانی گۆڵیتوای زیاتر تۆماربکات،بەجۆرێک ١٥ گۆڵی لە ٢٤ یارییدا تۆمارکرد و یانەکەی ١١ یاریی یەک لەسەر یەکی بەو پلانە نوێیە بردەوە.
 
لە ١٩/٢/٢٠٠٦ تۆتی لەیاریی یانەکەیدا بەرامبەر ئیمپۆلی بەسەختی لەلایەن ڕیچارد ڤانجیلی ـیەوە لێیدرا کە بووە ھۆی ئەوەی مەترسی دوورکەوتنەوەی لەجامی جیھانی ٢٠٠٦ ـی لێبکرێت،بەڵام دواتر لە ١١/٥/٢٠٠٦ لەپێکان گەڕایەوە و لەیاریی کۆتایی کوپا ئیتاڵیا وەکو یاریزانی یەدەگ یاریی پێکرا کە یارییەکەیان بەئەنجامی ٣-١ لە ئەنتەرمیلان بردەوە.
ھێڵی ٤٩:
== یۆرۆی٢٠٠٠ ==
 
ئیتاڵیا یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٠٠ـی دەستپێکرد و تۆتی ئاستێکی بەرزی نمایش کرد،دوو گۆڵی تۆمارکرد،یەکەمیان لەھەڵبژاردەی بەلجیکا لەقۆناغی گرووپەکان و ئەوی دی لەھەڵبژاردەی ڕۆمانیاڕۆما لە قۆناغی چارەگی کۆتایی…پاش ئەوەی گەیشتنە یاریی کۆتایی بەرامبەر فەڕەنسییەکان،ئیتاڵیا بەگۆڵی زێڕین یارییەکەی دۆڕاند و تۆتی وەکو باشترین یاریزانی یارییەکە دیاریی کرا.ھەروەھا ناوی لەپێکھاتەی نموونەی یۆرۆی ٢٠٠٠ بوو.
 
[[پەڕگە:Totti 2007.jpg|200px|thumb|left|تۆتی لەدەرەوەی یاریگا]]