یارمەتی:پەڕگەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٥:
 
== چۆنێتی بارکردن و دانانی پەڕگە لە ویکیپیدیا ==
[[پەڕگە:Licensing tutorial ckb.jpg|چەپ|350px320px|وێنۆک|بۆ زانیاری بە وێنە ئەمە بخوێنەوە]]
سەرەتا دەبێت سەردانی [https://commons.wikimedia.org/wiki/دەستپێک ماڵپەڕی ویکیمیدیا کۆمنز] بکەیت، لەوێ دەتوانیت بەدوای پەڕگەکاندا بگەڕێیت لە بەشی ''گەڕان''دا. لە ویکیمیدیا کۆمنز بە ھەزارەھا وێنە، دەنگ و ڤیدیۆی ئازاد ھەن و دەتوانیت بۆ وتارەکان بە دڵی خۆت بەکاریان بھێنیت، بە مەرجێک کە پەیوەندییەکی ھەبێت لەگەڵ وتارەکاندا. باشتر وایە پەڕگەی jpg بۆ وێنە فۆتۆگرافیەکان و پەڕگەی png بۆ نەخشەکان و وێنە بچووکەکان بەکار بهێندرێت. بۆ ئەوەی بتوانیت پەڕگەکان بخەیتە ناو وتارێکەوە دەبێت یەکەم جار باری بکەیت بۆ: '''ویکیمیدیا کۆمنز'''، کە شوێنێکی سەرەکی هاوبەش تەرخان دەکات بۆ پاشه‌كه‌وت كردنى پەڕگەکان بۆ هەموو پڕۆژەکانى دامەزراوەی ویکیمیدیا. ئەو پەڕگانەی کە لەکۆمنزدا هەیە دەتوانرێت بۆ هەر وتارێک بار بکرێ بۆ هەموو زمانەکانى ویکیپیدیا یان هەریەک لە پرۆژە خوشکەکانى ویکیپیدیا، ئەم شوێنە زۆر پەسەندە بۆ وێنە ئازادەکان (مۆلەت پێدراو لە ژێر مۆڵەتنامەیەکی ئازاد دا). بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ پەڕگەیەک باربکەیت [https://commons.wikimedia.org/wiki/Special:UploadWizard?uselang=ckb کرتە لێرە بکە] و دوای زانیارییەکان بکەوە. ئاگاداربە کە دەبێت زانیارییەکان پڕبکەیتەوە و ناوێکی تایبەتیی بۆ پەڕگە دابنێیت. ئەگەر زانیارییەکان پشتگوێ بخەیت لەوانەیە پەڕگەکە بە دزراو دیاریبکرێت و بەخێرایی بسڕدرێتەوە، لەکاتی دووبارەبوونەوەی بارکردنی وێنەی ڕێپێنەدراو، لەوانەیە [[ویکیپیدیا:پەڕەی بەکارھێنەر|پەڕەی بەکارھێنەر]]ەکەت بەربەست بکرێت بۆ ماوەی جیاواز.