دان براون: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب نوێ
ھێڵی ٣٠:
دان بڕاون ھاوسەرگیری لەگەڵ بلایس کردووە کە مامۆستای زانستی ھونەرە و وێنەکێشە و زۆرجاریش بۆ گەشتەکانی دۆزینەوە یاوەرێتی، دەرچووی زانکۆی ئامھێرستە و بۆ ماوەیەکی کەم مامۆستای [[زمانی ئینگلیزی]] بووە و دواتر ھەموو توانای خۆی لەنووسینەوە بەکارھێناوە، [[تایم (گۆڤار)|گۆڤاری تایم]] خستوێتێ نێو لیستی ئەو ١٠٠ کەسەوە کە کاریگەرترین کەسایەتین لە جیھاندا و وێنەکانی بوونەتە لاپەڕەی یەکەمی رَۆژنامە و گۆڤارەکان و ڕۆمانەکانی بۆ زیاتر لە ٤٠ زمان وەرگێڕدراون.
 
دان بڕاون ژمارەیەکی زۆر ڕۆمان و چیرۆکی بڵاوکردۆتەوە و ڕۆژنامەی [[نیویۆرک تایمز]] [[کۆدەکەی دا ڤینچی|ڕۆمانی کۆدی دافینشی]] بە باشترین کتێب ناوی بردووە و ۆرترین کڕیاری ھەبووە. چیرۆک و ڕۆمانەکانی بە ھەست بزوێنی و سەرنجڕاکێشی دەناسرێتەوە و خوێنەر واھەست دەکات سەیری فیلمێکی سینەمایی دەکات، ھەر بۆیە چیرۆک و ڕۆمانەکانی بەئاسانی گەیشتونەتە سینەما و کاریان بۆ کراوە و کراون بەفیلم لەوانە ڕۆمانی کۆدی دافینشی و فریشتە و شەیتانەکان کە ھەردووکیان لەنواندنی تۆم ھانکسە.
 
ساڵی ٢٠٠٩ دان بڕاون و خزمە نزیکەکانی بڕی زیاتر لە ٢ میلیۆن دۆلار ئەمریکیان بەخشیوە بە ئەکادیمیای فیلیبس تاکو بدرێت بە کۆمپیوتەر و پێداویستیەکانی تر بۆ ئەو قوتابیانەی ھەژار و کەم دەرامەتن، ھەروەھا خۆیی و ھاوسەرەکەی یارمەتی دامەزراوەی نیوھامشیری خێرخوازی دەدەن، ھەروەھا دان بڕاون و بلایسی ھاوسەری لە ساڵی ٢٠١١ بەخشینی دان و بلایسیان دەستپێکردووە.