یارمەتی:پەڕگەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ٤:
 
== چۆنێتی بارکردن و دانانی وێنە لە ویکیپیدیا ==
سەرەتا دەبێت سەردانی [https://commons.wikimedia.org/wiki/Main_Page ماڵپەڕی ویکیمیدیا کۆمنز] بکەیت، لەوێ دەتوانیت بەدوای وێنەکاندا بگەڕێیت لە بەشی ''گەڕان''دا. لە ویکیمیدیا کۆمنز بە ھەزارەھا وێنەی ئازاد ھەیە و دەتوانیت بۆ وتارەکان بە دڵی خۆت بەکاریان بھێنیت. باشتر وایە فاییلی jpg بۆ وێنە فۆتۆگرافیەکان و فایەلى png بۆ نەخشەکان و وێنە بچووکەکان بەکار بهێندرێت. بۆ ئەوەی بتوانی وێنەکە بخەیتە ناو وتارەکەوە دەبێت یەکەم جار باری بکەیت بۆ: ویکیمیدیاکۆمنز، کە شوێنێکی سەرەکی هاوبەش تەرخان دەکات بۆ پاشه‌كه‌وت كردنى وێنەکان بۆ هەموو پڕۆژەکانى دامەزراوەی ویکیمیدیا. ئەو وێنانەى کە لەکۆمنزدا هەیە دەتوانرێت بۆ هەر وتارێک بار بکرێ بۆ هەموو زمانەکانى ویکیپیدیا یان هەریەک لە پرۆژە خوشکەکانى ویکیپیدیا، ئەم شوێنە زۆر پەسەندە بۆ وێنە ئازادەکان (مۆلەت پێدراو لە ژێر مۆڵەتنامەیەکی ئازاد دا). بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ وێنەیەک باربکەیت، [https://commons.wikimedia.org/wiki/Special:UploadWizard?uselang=ckb کرتە لێرە بکە] و دوای زانیارییەکان بکەوە. ئاگاداربە کە دەبێت زانیارییەکان پڕبکەیتەوە و ناوێکی تایبەتیی بۆ پەڕگە دابنێیت. ئەگەر زانیارییەکان پشتگوێ بخەیت لەوانەیە پەڕگەکە بە دزراو دیاریبکرێت و بەخێرایی بسڕدرێتەوە.
 
===ئایا دەتوانم وێنە بار بکەم ئەگەر ھەژمارم نەبێت؟===