جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «یارمەتی:پەڕگەکان»

تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
 
== چۆنێتی بەرزکردنەوە و دانانی وێنە لە ویکیپیدیا ==
سەرەتا دەبێت سەردانی [https://commons.wikimedia.org/wiki/Main_Page ماڵپەڕی ویکیمیدیا کۆمنز] بکەیت، لەوێ دەتوانیت بەدوای وێنەکاندا بگەڕێیت لە بەشی ''گەڕان''دا. لە ویکیمیدیا کۆمنز بە ھەزارەھا وێنەی ئازاد ھەیە و دەتوانیت بۆ وتارەکان بە دڵی خۆت بەکاریان بھێنیت. باشتر وایە فایەلى jpg بۆ وێنە فۆتۆگرافیەکان وفایەلى png بۆ نەخشەکان و وێنە بچووکەکان بەکار بهێندرێت. بۆ ئەوەی بتوانی وێنەکە بخەیتە ناو وتارەکەوە ئەبێ یەکەم جار باری بکەى بۆ: ویکیمیدیاکۆمنز، کە شوێنێکی سەرەکی هاوبەش تەرخان دەکات بۆ پاشه‌كه‌وت كردنى وێنەکان بۆ هەموو پرۆژەکانى دامەزراوەی ویکیمیدیا. ئەو وێنانەى کە لەکۆمنز دا هەیە ئەتوانرێ بۆ هەر وتارێک بار بکرێ بۆ هەموو زمانەکانى ویکیپیدیا یان هەریەک لە پرۆژە خوشکەکانى ویکیپیدیا، ئەم شوێنە زۆر پەسەندە بۆ وێنە ئازادەکان (مۆلەت پێدراو لە ژێر مۆڵەتنامەیەکی ئازاد دا). بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ وێنەیەک باربکەیت، [https://commons.wikimedia.org/wiki/Special:UploadWizard کرتە لێرە بکە] و دوای زانیارییەکان بکەوە. ئاگاداربە کە دەبێت زانیارییەکان پڕبکەیتەوە و ناوێکی تایبەتیی بۆ پەڕگە دابنێیت. ئەگەر زانیارییەکان پشتگوێ بخەیت لەوانەیە پەڕگەکە بە دزراو دیاریبکرێت و بەخێرایی بسڕدرێتەوە.
 
===ئایا دەتوانم وێنە بار بکەم ئەگەر ھەژمارم نەبێت؟===