جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «یارمەتی:پەڕگەکان»

===ئایا دەتوانم وێنە بار بکەم ئەگەر ھەژمارم نەبێت؟===
'''نەخێر'''، بۆ ئەوەی بتوانیت وێنە باربکەیت دەبێت ھەژمارت ھەبێت کە چوار ڕۆژ بەسەر دروستکردنیدا تێپەڕبووبێت و زیاتر لە ٥٠ دەستکاری ھەبێت. ئەگەر نەتویست ھەژمار دروست بکەیت و ویستت وێنەکەت لەسەر ویکیپیدیا یاخود ویکیمیدیا کۆمنز باربکرێت بەھەرحاڵ، یەکێک لە ئەندامەکانی تری ویکیپیدیا ئاگادار بکەرەوە تاکو بۆتی باربکات. بزانە ویکیمیدیا کۆمنز سیاسەتێکی مۆڵەتنامەی توند پەیڕەو دەکات. بۆت هەیە تەنها وێنەی ئازاد باربکەی. بە هیچ شێوەیەک بۆت نییە وێنەیەک باربکەی کە مافی پارێزراوە (تەنها مەگەر خاوەن وێنەکە ڕازی بێ وبیخاتە ژێر بەڵگەی ئازادەوە) لە ژێر بیانوی بەکارهێنانی دادوه‌رانه (وەکو هێما بازرگانیەکان). ویکیمیدیا تاقمێکی زۆر لە بەڵگەی ئازاد پاشه‌كه‌وت دەکا کە دادەنرێ لە کاتی بارکردنی وێنەکە. بۆ بارکردنی وێنەیەک کرتە بکە لە سەر بەستەری "پەرگەیەک بار بکە."
 
===وێنەکەم نائازادە، چی بکەم؟===
ھەندێکجار واپێویست دەکات کە وێنەی نائازاد لە ویکیپیدیا بەکاربێت، لەبەر ئەم ھۆکارە دۆزینەوەی وێنەی خوازراو سەختە یاخود نادۆزرێتەوە لەبەر نەبوونی، لەم حاڵەتەدا پێویستە داوا لە بەکارھێنەرێک بکەیت کە مافی '''بارکەر'''ی ھەیە وێنەکەت بۆ باربکات یاخود بەرزبکاتەوە. بۆ ئەوەی ئەو بەکارھێنەرانە ببینیت کە مافی بارکەریان ھەیە، [https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=تایبەت%3Aلیستی_بەکارھێنەران&username=&group=uploader&limit=50 کرتە لێرە بکە.] بارکەران تەنھا کاتێک وێنە باردەکەن کە بەرگی [[فیلم]]، [[ئەلبوم]]، پۆستەر یان لۆگۆ بن و دڵنیا بن کە نائازادە. وێنەی کەسایەتییەکان تەنھا کاتێک باردەکرێن ئەگەر لە ویکیمیدیا کۆمنز ھیچ وێنەیەکی کەسایەتییەکە یاخود وێنەیەکی ڕوونی دەمووچاوی نەبێت.
 
==بەکارھێنانی پەڕگە و وێنەکان لە ویکیپیدیا==