سەفەرتاسەکە (فیلم): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
هێشتا لە ژێر دەسکاریدا
ھێڵی ٥٩:
 
== لایەنی فەلسەفی ==
فیلمی سەفەرتاسەکە دیالۆکگەلێکی تێدایە کە سەرنجی بینەر ڕادەکێشێت کە واتاگەلێکی فەلسەفیان هەیە
 
====== شەمەندەفەرێکی هەڵە دەکرێت بتبات بۆ شوێنێکی دروست ======
ئەم دیالۆگە لەسەر زاری چەند کەسایەتیەکی فیلمەکەوە دوبارە دەکرێتەوە
 
بنەمای فیلمەکەش لەسەر ئەم وتەیە دانراوە کاتێک سەفەرتاسەکە بە هەڵە دەڕوات بەڵام بۆ شوێنێکی هەڵە ناڕوات
 
====== پێموابێت شتەکانمان بیردەچێتەوە گەر کەسێک نەبێت باسی کەین بۆی ======
ئەم وتەیە لە زاری ساجان فێرناندزەوە دەردەبڕدرێت بەو واتایەی شتەکانمان بیردەچێت ئەگەر کەسێک نەبێت لەگەڵیدا باسی بکەین
 
شتەکان گرنگ نین ئەگەر کەسێک نەبێت تا گرنگی پێبدەین ، زۆرجار شتە گرنگ و بەنرخەکان نرخ و گرنگی خۆیان لەدەست دەدەن ئەگەر کەسێکی دیکە نەبێت
 
====== ئێستا هەموان هەوڵ بۆ ئەو شتە دەدەن کە کەسێکی تر پێشتر هەیبووە ======
ئەم وتەیەش هەر لە لایەن ساجانەوەیە ، ئەگەر وتەکەی بە کاتی ئێستا بوتایە لەوانەبوو گرنگ نەبووایە بەڵام دەربڕینەکەی ساجان بۆ ڕابردووە و پێی وایە
 
ئەوەی ئەمڕۆ کەسێک هەیەتی سبەینێ کەسێکی تر ئارەزوی هەبوونی دەکات
 
ساجان دەڵێت ساڵی پێشوو دەتتوانی لەناو شەمەندەفەرەکاندا دانیشیت بەڵام ئێستا دەسکەوتنی شوێنی دانیشتن زەحمەتە و زۆرجار دەبێت بە پێوە بوەستیت
 
====== کاتێک هاوسەری پورێ لە کۆما هاتە دەرەوە پانکەکە لەسەریەوە دەسوڕایەوە ، هاوسەری پورێ هەموو ڕۆژێک لەخەو هەڵدەستا چاوی دەبڕیە پانکە خولاوەکە تا ئەوکاتەی خەوی لێدەکەوت چاوی هەڵنەدەگرت لەسەری ، پورێ پێی وابوو هاوسەرەکەی هۆگریەکی لەگەڵ ئەو پانکەیە بۆ دروست بووە '''''کێ دەڵێت ئەوە ژیانی ئێمە نییە!؟''''' ======
ئەمە وتەی ئیلایە ئاماژە بە دوبارەبونەوەی ڕۆژەکانی ژیان دەدات بە بەردەوامی بێ گۆڕانکاری ، لە فیلمەکەدا دو کەسایەتی سەرەکی هەن (ئیلا و ساجان) هەردوکیان توشی ئەو حاڵەتە بوون
 
کە هەموو ڕۆژێک وەکو ڕۆبۆتێک هەڵدەستن و هەمان ئەو کارانە دەکەن کە دوێنێ و پێرێ کردویانە، لە دیمەنێکی فیلمەکەدا ئیلا باسی بیرکردنەوە لە خۆکوشتنی خۆی و کچەکەی دەکات.
 
دەرهێنەر زۆر زیرەکانە تیشک دەخاتە سەر مەترسی ئەو حاڵەتە و دەرەنجامە ترسناکەکانی