چاوەڕوانی گۆدۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٧:
ئێوارانێ، لە ڕێگایەک، لە دەرەوەی شارێ، لە پاڵ دارێکی بێ گەڵا، دوو مرۆڤی بە ڕواڵەت هەژار و سەرگەردان بە ناوانی ئیستراگۆن و واڵدیمر لەگەڵ کەسێک بە ناو گۆدۆ کە نازانن کێیە بڕیاریان داوە یەکتر ببینن و چاوەڕوان دانیشتوون. چاوەڕوانی هیوایێکن بۆ ژیان.
 
ئیستراگۆن شەوی پێشووی لە ناو چاڵێکدا ڕایبواردووە و کەسانێکی نەناس زۆریان لێ دابوو. قسە سەبارەت بە لێدان، دەیانخاتە بیری توند و تیژی خەڵک و بەداخ دەبوون کە بۆ لە ساڵی ١٩٠٠، ئەو جار کە جوان و لەبار بوون، بۆ لە بان بۆرجی ئیفێل خۆیان نەخستە خوارەوە. ئیستراگۆن لە کەوشە تەنەکانی کەوا پای دەتێرنە ئێش و والدیمێر لە کڵاوەکەی کەوا بووە بایس خوریان سەری و هەر وەها نەخوشیی میزڵدان، ئازار و ژان دەبینن. ناتوانن ئەو جێگا بەجێ بھێڵن چۆن چاوەڕوانی گۆدۆن و ناچارن لەم شوێنە بمێنن تا ئەو کاتە گۆدۆ بەڵێنی ڕاست دەکاتەوە لەگەڵیان. ئەمان نە دڵگەرمیکیان بەم عەهد و بەڵێنە هەیە نە بە ئەو شوێنەی دیداریان کە ئەم جێگایە و لە ژێر ئەم دارەسە.
 
بەڕاس چ داخوازێکیان لە گۆدۆ هەیە؟ لە دۆعا و نوێژی باران و چاوەنواڕێ بێ خەڵات دەدوێن. بێ ئەوەی گۆدۆ هیچ بەڵێنێکی پێیان داوێت؛ بەڵام هیوادارن بە یارمەتی ئەو؛ هەر لە ئەمشەو لە ناو جێگاێکی وشک و گەرم بە زگێکی پڕ و تێر بخەون. کاتێ بانگی قێڕەی وا ڕەنگە هاتنەوەی گۆدۆ بانگەواز بکات، دەژنەون دەتۆقن و دەلکن بەیەکتردا. دیسان چاوەڕوان دادەنیشن. ئیستراگۆن برسیەتی و واڵدیمریش کە وا دەنکە گێزەرەکەی لە گیرفانیا شاردووەتەوە، پێی دەدا. دوای ئەمە بێجگە شەلەم ئیدی هیچێ نامێنێ.