شیعر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شێعری کوردستانی ئێران له دووا کۆچی سواره ئیلخانی زاده، که‎سێکی وه‎ها لێهاتوو و به توانستی،لە فه‎زای شێعری ئه‎زموون نه‎کرد
No edit summary
ھێڵی ٨٩:
ڕەوتی نوێخوازیی شیعری کوردی، لە [[کوردستانی ئێران]]، پاش شەپۆلی گۆڕانکاری شیعری لە وڵاتانی دراوسێ، دەستی پێکرد. پاش شۆڕشی شیعری نیما لە [[ئێران]] و گۆڕانی شیعری کوردی لە لایەن [[گۆڕان]]ەوە لە [[کوردستانی عێراق]] ، شاعیرانێ وەک [[سوارە ئیلخانیزادە]] ، [[قاسم موەیەدزادە]] (ھەڵۆ)، [[ڕێبوار]] ، [[چاوە شیخولیسلامی]] و ... بە سوود وەرگرتن لە شۆڕشی شیعری نیما و ڕێکخستنی لەگەڵ وێژە و شیعری کوردی، بەرەو نوێخوازی شیعری کوردی ھەنگاوی باشیان نا.<br />
ڕەخنەگەری ئەدەبی کاوان محەمەدپوور لە وتاری: (نوێخوازی لە دەلاقەی مانیفێستە ئەدەبییەکانی کورد)دا دەڵێت:
"شێعری کوردستانی ئێران له دووا کۆچی سواره ئیلخانی زاده، که‎سێکی وه‎ها لێهاتوو و به توانستی،لە فه‎زای شێعری ئه‎زموون نه‎کرد. هه‎ر بۆیه که‎وته ژێر کاریگه‎ری شێعری ئه‎و دیوی کوردستان به‎تایبه‎ت گرووپی ڕوانگه_ هه‎ڵبه‎ت کاریگه‎ر شاعیرانی وه‎کوو ره‎فیق سابیر و په‎شێویش له‎و سه‎رده‎مه زۆر بوو_. کاریگه‎ری شێعری باشوور تا ئه‎و ڕاده‎یه بوو که زۆربه‎ی شاعیرانی کوردستانی ئێران قه‎یران و کاره‎ساته‎کانی کوردستانی عێراقیان به شێعر ئه‎نووسییه‎وه(بۆ نموونه ده‎یان شێعر له‎سه‎ر کیمیابارانی هه‎ڵه‎بجه ده‎هۆنراوه،به‎ڵام باسی کیمیا بارانی سه‎رده‎شت و نۆدشە نه‎ده‎کرا!!). ئه‎م کاریگه‎ریه ‎ته‎نیا له‎به‎رهه‎مبه‎ر بابه‎تی شێعریدا نەبوو، به‎ڵکوو له فۆرم و تەنانەت به‎کار هێنانی وێنای شێعری و وشه‎ی شاعیرانیشدا خۆی ئه‎نواند. سوژه‎ی شێعری کوردستانی ئێران هه‎مان سوژه‎ی ئه‎نفالکراوی شاعیرانی باشوور بوو. ئه‎م ڕه‎وته تا ساڵانی ده‎یه‎ی حه‎فتای هه‎تاوی(ده‎یه‎ی نه‎وه‎دی زایینی) به‎رده‎وام بوو".<ref>http://haje.ir/newsdetails.aspx?itemid=1263/</ref>
 
 
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/شیعر»