پلاندانانی شاری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Calak پەڕەی پلاندانانی شار گواستەوە بۆ پلاندانانی شاری کە پێشتر ڕەوانەکەر بوو: urban یانی شاری نەک شار؛ in, relating to, or characteristic of a city or town
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Hongkong central kowloon-full.jpg|وێنۆک|چەپ|پلاندانانی شار، نەخشەکێشانی شوێنەکانی نیشتەجێ بوون: لە شارۆکەوە بۆ گەورە شاران// [[هۆنگ کۆنگ]]]]
'''پلاندانانی شارشاری''' (English: Urban Planning)، پڕۆسەیەکی تەکنیکی و سیاسی پەیوەندیدار بە [[بەکارھێنانی زەوی]]، پاراستن و بەکارهێنانی ژینگە، خزمەتگوزاری گشتی، گەڵاڵەکردنی ژینگەی شار، بریتیی لە ئاو، ژێرخانی هاتوچوو بۆ ناوەوە و دەرەوەی ناوچە شارییەکان وەک تۆڕی گواستنەوە، پەیوەندییەکان و بڵاوکردنەوەیە. پلاندانانی شار هەروەها بۆ پلاندانانی شار و ناوچە، ناوچە، شارۆک و گوندیش دەگەڕێتەوە و لە جیهاندا بە شێوەیکی تێکەڵاو لەم بابەتانە دەناسرێتەوە. لە ڕاستێدا پلاندانانی شار بیچم و فۆرمی جۆراوجۆری هەیە و ڕوانگە و بەکارهێنانی هاوبەشی لە لەگەڵ گەڵاڵەکردنی شار هەیە.
ئامانجی پلاندانانی شار ڕێکخستن و کۆنترۆلی گەشە کردن و گۆڕانی شارەکانە. بەتایبەت، پلاندانان لەسەر گۆڕانکاری سیستەمی گواستنەوەی ناوشار بۆ دڵنیایی لە دەستپێڕاگەیشتنی لەبار و باشترین بۆ گشت بەشەکانی ناوخۆی شار، جەخت دەکاتەوە. هەروەها دەتوانێ خۆی بۆ باشتر کردنی پێکهاتەی گەڕەکە شارییەکان و نۆژەنکردنەوەی بەشە ژاکاو و پرتوکاوەکانی شار تەرخان بکات.
یەکێک لە گەورەترین کێشە و پەرۆشەکانی پلاندانەران، لە[[ناوچەی داشار]]یەکانی(گەورەشار، داشار(دا؛ دایک Metro: Metropolitan) بە پەرەی خێراوە، پێشگرتن و بەربەست کردنی بەربڵاوی ئاستی شارە. هەندێک لە ناوچە داشارییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەک ئەتلانتا، هۆوستۆن، مینیاپۆلیس، سانت پاول و [[لۆس ئانجلێس]] بەرەو دەرەوە پەرەیان ستاندووە و لادان و لەناوچوونی بەربڵاوی زەوی و زاری گوندەکانی لێکەوتووەتەوە. ئەگەر ناتوانرێ بڵاوبوونەوەی ئاستی شار ڕابگیرترێ، دەبێ پلاندانان ڕێگاچارەیەک بۆ باشترین شێوەی بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانەی پەرەیان ستاندووە دەستنیشان بکات.