نیویۆرک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ٢٣٤:
لەڕووی بیناو دیزاینەوە سەرنجڕاکێشترین شارە، چونکە دیزاینی کۆنترین‌و تازەترین بینای تێدایە لەھەموو دونیا، زۆربەی بیناکانی دروستکردنیان بۆ پێش ساڵی ١٩٤٠ دەگەڕێتەوە، ھەروەک بەرزترین بینا لەئەمریکا لەو شارەیە، کە پێشتر بینای ژووری بازرگانی جیھانی بوو کە لە ١١ی سێپتێمبەر تەقێنرایەوە، بەڵام لەئێستادا بینای (ئەمپایەر ستێت)ە کە بەرزییەکەی (٤٥٠ مەترە) بەیەکەم دێت لەنیویۆرک کە بینایەکی کۆنەو لەساڵی ١٩٣١ەوە کراوەتەوە، بەھۆی بەرزییەکەیەوە پەخشی چەندین کەناڵی تەلەفزیۆنی لەسەرە، (ئەمپایەر ستێت) لەھەموو لایەکی نیویۆرکەوە دیارەو لە ١٠٢ نھۆم پێکھاتووەو تائێستا لەچەندین فیلمی سینەمایی دەرکەوتووەو بەپێی قسەی وتەبێژی تاوەرەکە تائێستا ٣١ کەس لەبەرزی بیناکەوە خۆیان ھەڵداوەتە خوارەوە (خۆیان کوشتووە)، ھەرچەندە بینای ژووری بارزگانی جیھانی لەو بەرزتربوو، بەڵام بەھۆی تەقینەوەی، ئەم پلەی یەکەمی وەرگرتەوە. ھەرچەندە دروستکردنەوەی (تاوەری ژووری بارزگانی جیھانی یەک) بەشێوازو دیزاینێکی نوێوە زۆری نەماوە کە بەدڵنیایی لەو بەرزترە، کە ناوی نراوە تاوەری ئازادی.
 
=== پەیکەری ئازادی === (خاتوونی سەربەخۆيی) ===
پەیکەری ئازادی کە بەئینگلیزی پێیدەوترێتبە (ئینگلیزی: Statue of Liberty) بەبایەخترین شوێن دادەنرێت لەنیویۆرک، چونکە ئەم پەیکەرە رەمزی سەرەکییەو رۆژانە ھەزاران گەشتیار سەردانی دەکەن کە دەکەوێتە نیمچە دوورگەيەکی لەنیویۆرک بە ناوی (نيمچە دوورگەی ئازادی)، کە پەیکەرەکە وێنەی خاتوونێکە مەشخەڵێکی بەدەستەوەیەوەو بەدەستەکەی تریشی کتێبێکی پێیە کە لێی نووسراوە (٤ی یولیو ١٧٧٦) کە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکایەو بەگشتیی پەیکەرەکە تەعبیرە بۆ رزگاربوونی ژن لەدەست داگیرکەرو چەوساندنەوە.
سەردانی ئەم پەیکەرە بەنرخەو بینینی نيمچە دوورگەکە ئەوەندە ئاسان نییە، بەتایبەت کە گەشتیارێکی زۆر نۆرەیان گرتووە بۆ ئەوەی بەو بەلەمانە بپەڕنەوە بۆ نيمچە دوورگەکە بۆیە دەبێت نۆرەیەکی زیاتر لە ٣ سەعاتی بگریت تا بەرت دەکەوێت، رۆژیش ھەیە بە ٦ سەعات بەرت ناکەوێت، بەرلەوەی سەریش بکەویت دەبێت بلیتێک ببڕیت بە ١٨ دۆلار، بەمەش بۆت ھەیە بچیتە ناو بەلەماەکەوە ئاشنابیت بەم پەیکەرە مەزنەی دونیا کە بەرزییەکەی زیاتر لە ٤٧ مەترەو لەساڵی ١٨٨٦ لەلایەن فەڕەنسییەکانەوە دروستکراوەو بەدیاری دراوە بەئەمریکا.
ئەگەرچی من لەساڵی ٢٠١٠ش سەردانی ئەمریکام کردووە، بەتایبەت بۆ نیویۆرک، بەڵام ئەوەی ئەمجارە بینیم لەکاتی سەردانکردنم بۆ دوو تەلارە رووخاوەکەی ١١ی سێپتێمبەر، دروستکردنی مۆنۆمێنتی شەھیدانی ١١ی سێپتێمبەربوو لەشوێنی دوو تەلارە رووخاوەکە، ئەگەرچی زۆر سادەبوون، بەڵام تا بڵێی جوان‌و سەرنجڕاکێشن، چونکە ئەو دوو مۆنۆمێنتە، لەشێوەی تەلارێکە کە رۆچۆتە زەوییەوەو لەھەر چوار لاکەشییەوە ئاو دەچێتە خوارەوە بەخوڕەییەکی بەھێزو زۆرەوە کە دەنگێکی خۆشی ھەیە لەناویشیدا لەشێوەی نافورەیەکی جوانە کە لەچوارچێوەی دیوارەکانیشی ناوی شەھیدانی دوو تاوەرەکە ھەڵکەندراوەو بەڕەش نووسراون، بۆیە ھەر کە دەگەیتە ئەوێ پێکەنینت دەوەستێت‌و جۆرێک لەماتەم داتدەگرێت.