فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
نوێ تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
نوێ تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
||
ھێڵی ٤٧:
[[پەڕگە:Erbil International Airport terminal building.JPG|وێنۆک|300px|تەلاری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر]]
'''فڕۆکەخانەی ھەولێر'''گەورەترین و فروانترین فرۆکەخانەی کوردستانە
==مێژوو==
له بەراوتی (١٥كانوونى یه‌كه‌مى ٢٠٠٣) یه‌كه‌مین فڕۆكه له فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێردا نیشته‌وه. وه‌كو فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى مه‌ده‌نى له كوردستانى عێڕاق ، فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر بووه‌ته ده‌روازه‌یه‌ك به‌ره‌و جیهان.
فڕۆكه‌خانه‌کە له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و شوێنه بنیاتنراوه كه تاوه‌كو ساڵى ١٩٩١ وه‌كو فڕۆكه‌خانه و بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى له لایه‌ن رِژێمى به‌عسه‌وه به‌كار ده‌هات. له دواى رِووخانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێڕاق له ٢٠٠٣، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تی دروست بكات كه ببێته ده‌روازه‌یه‌ك به‌ره‌و جیهان.
به‌هۆى زیادبوونى ژماره‌ى گه‌شتیاران و گه‌شته‌كان، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا به فراوانكردنى تێرمیناڵى فڕۆكه‌خانه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى فڕگه‌كه.
له (١/٧/٢٠٠٣) بنیاتنانى فڕۆكه‌خانه ده‌ستى پێكرد و له ١٥ى كانوونى یه‌كه‌مى ٢٠٠٣ یه‌ككه‌مین فڕۆكه له فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر نیشته‌وه ، دوابه‌دواى ئه‌وه‌ش گه‌شته ڕاسته‌وخۆكانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ووڵاتانى دراوسێ ده‌ستیڵێكرد تاوه‌كو ساڵى ٢٠٠٥ له‌لایه‌ن هێڵى ئاسمانى كوردستانه‌وه گه‌شته ڕاسته‌وخۆكان له نێوان كوردستان و ئه‌ورۆپا هاتنه ئه‌نجامدان .
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان '''[[نێچیرڤان بارزانى]] به فه‌رمیى پرۆژه‌كه‌ى كرده‌وه دواى ئه‌وه‌ى كه له (٢٩/٤/٢٠٠٥) ته‌واو بوو دواى ئه‌وه له (٢٦/٥/٢٠٠٥) فڕۆكه‌خانه‌كه كۆدى (ORER) ى له لایه‌ن ڕێكخراوى ( ICAO ) وه پى به‌خشرا .
به‌هۆى گرنگى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانیی و هاندانى ڕێبه‌ریی كوردستان و پێشخستنى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ئاستێكى نێوده‌ڵه‌تیی، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری دا فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى نوێ دروست بكات كه ببێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه شارستانییه‌كان له دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى پێشوو كۆمپانیاى (سكۆت ویلسن)ى به‌ریتانیی دیزاینى فڕۆكه‌خانه‌ى نوێى دانا و كۆمپانیاى (ماكیۆڵ جه‌نگیز) یش به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شاره‌وانیی پرۆژه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد.
==دیزایین==
فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولیر به دیزاینێكى كراوه و جوان له‌لایه‌ن گروپى (سكۆت ویلسن) دروستكراوه كه باره‌گاكه‌ى له وو‌ڵاتى به‌ریتانیایه . ئه‌م گروپه سه‌ربه كۆمپانیایه‌كى خه‌ڵات ڵێ به‌خشراوه له هه‌ردوو كارى دیزاین و نه‌خشه‌كێشان به كاركردن له شوێنه سروشتیى و دروستكراوه‌كاندا . پڕۆژەکانیان له جیهاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه و بریتین له جوانكاریى سروشتى و دیزاینى شارستانیانه و دروستكردنى باڵه‌خانه و ڕێگاى ووشكانیى و هێڵى ئاسنین و فڕۆكه‌خانه .
به‌ڵێنده‌رى سه‌ره‌كیى، كۆمپانیاى (ماكێوڵ چه‌نگیز) ه كه كۆمپانیایه‌كى بنیاتنانى له توركیا دامه‌زراوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شاره‌وانیى كارده‌كات .
فڕۆكه‌خانه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى كۆندا دروستكراوه كه پێشتر بنكه‌كى سه‌ربازیى بووه . به‌فڕگه كورته (٢٨٠٠) مه‌ترییه‌كه‌ى و باڵه‌خانه‌كانى تێرمیناڵه كاتییه‌كه‌ى خواست و داواكاریكان نه‌ك هه‌ر ته‌نها بۆ تێرمیناڵێكى نوێ به‌ڵكو بۆ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى نوێ زیاد بوون.
بەهۆی دیزانییەنکەیەوە، فڕۆکەخانەکە لەبەرواری (٢٦/٥/٢٠٠٥) کۆدی(ORER)ی لە (ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى فڕۆكه‌وانى شارستانیى - ICAO)ى وه‌رگرت.
==تایبەتمەندی==
فڕۆكه‌خانه‌ى نوێ یه‌كێك له درێژترین فڕگه‌كانى له هه‌رێم و سه‌رانسه‌رى جیهاندا هه‌یه كه درێژییه‌كه‌ى ''٤٨٠٠'' مه‌تره و پانییه‌كه‌ى ''٩٠'' مه‌تره . ئاماده‌كراوه بۆ كارپێكردنى كاتاگۆریى دوو (CAT II) كه سیسته‌مى به ئامێر نێشتنه‌وه (I LS) ى بۆ دانراوه . به‌هۆى گرفتى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمیى بۆ سه‌رووى ''٤٣'' ی سیلیزی كه ده‌كاته(١٢٢ پله‌ى فه‌هره‌نهایت) له وه‌رزى هاویندا، ئه‌م فڕگه نوێیه به شێوه‌یه‌كى زۆر چاك له‌گه‌ڵ هه‌ڵومه‌رجى فڕۆكه‌خانه‌دا ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه هێشتا زۆرترین فڕۆكه له كاته‌كانى فێنك تر‌ى شه‌ودا دێن و ده‌ڕۆن.
==بەشی تەندرووستی==
==کلینیک==
كلینیكی خزمه‌تگوزاره پزیشكیه‌كان، ده‌كه‌وێته فرۆكه‌خانه‌ی كۆن کە ماوەی ٢٤ کاتژـێر له كاركردندایه به چه‌ندین جۆری خزمه‌تگوزاری پزیشكی وه‌كو كلینیكی راوێژكاری، ته‌ندروستی ده‌م و ددان، پشكنینی تاقیگه‌یی، فریاگوزاری سه‌ره‌تایی و باره له ناكاوه‌كان وه هه‌روه‌ها پێكوتان.
==ئەمبوڵانس==
له باره له‌ناكاو وكتوپڕه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی فرۆكه‌خانه له ڕێگه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی پاڵپشت به ئه‌مبولێنسه‌كان له ئاماده باشی دایه.
گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش به ئه‌مبولێنس له خاڵی پشكنین بۆ شوێنی سه‌فه‌ركردن و به پێچه‌وانه‌وه.
==بەشی هاتن==
تیمی ته‌ندروستی ئۆفیسی هاتن هه‌ڵده‌ستێت به پێدانی پێكوته دژی هه‌ندێك نه‌خۆشی گواستراوه به تایبه‌تی بۆ گه‌شتیاری وڵاتانی توشبوو به به‌تا.
تیمی ته‌ندروستی له ڕێگه‌ی كامیرای گه‌رمپێو هه‌ڵده‌ستێت به پێوانی پله‌ی گه‌رمی له‌شی گه‌شتیاران بۆ زانینی هه‌ر زیاد بوونێكی پله‌ی گه‌رمی.
==بەشی چوون (سەفەرکردن)==
ئۆفیسی چوون هه‌ڵده‌ستیت به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی 24 كاتژمێر له كاتی ڕووداوی كتووپڕ وفریاگوزاری سه‌ره‌تایی له ناوچه‌ی سه‌فه‌ركردن.
ڕێگه‌پێدانی (ڕاپۆرتی) پزیشكی پێویسته له‌م بارانه‌دا:
* كاتێك باری ته‌ندروستی گه‌شتیار له گوماندا بێت بۆ توانای كه‌سه‌كه له گه‌شت كردن به فرۆكه وه‌كو كاتی دووگیانی، نه‌خۆشی تازه، نه‌شته‌رگه‌ری، پێكانه‌كان یاخود ناجێگیری باری ته‌ندروستی له ناكاو یان درێژخایه‌ن.
* له كاتی هه‌بوونی پێداویستی پزیشكی وه‌كو ئۆكسجین، گوێزه‌ره‌وه، ئامێری پزیشكی.
* ده‌رباره‌ی هه‌ر بارێك كه پێویستی به ڕێگه‌پێدانی پزیشكی هه‌یه زانیاری تەواو بخوێنەوە.
* نه‌خۆش له‌وانه‌یه پێویستی به ڕاپۆرتی پزیشكی هه‌بێت له لایه‌ن پزیشكی پسپۆر كه تێیدا توانای گه‌شتكردنی نه‌خۆشه‌كه به فرۆكه ڕوون كرابێته‌وه یان هه‌بوونی هه‌ر ئاسته‌نگێیك یان پێداویستی تایبه‌ت به باری نه‌خۆشه‌كه باسكرابێت.
==هۆبه‌ی كاروباری یاسایی==
هه‌موو كاره یاساییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی فرۆكه‌خانه ده‌كات له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی به‌ڵێن نامه‌ی یاسایی له خاوه‌ن (كۆمپانیا) باره خۆراكیانه‌ی كه‌وا له ڕێگای هۆبه‌ی پاراستنی ته‌ندروستی ڕێگه پێدانیان بۆ ده‌كرێت پاش وه‌رگرتنی رێكاره ئیدارییه‌كان.
==هۆبەی فرۆكه‌وانی==
تایبه‌ته به سه‌رپه‌رشتی كردن و ئه‌نجام دانی هه‌موو پشكنینه پزیشكییه‌كانی كارمه‌ندانی فرۆكه‌وانی و به‌شی تاوه‌ری فرۆكه‌خانه له كاتی وه‌رگرتن و دووباره پشكنینی ساڵانەی كارمه‌ندان.
==هۆبه‌ی پاراستنی ته‌ندروستی==
سه‌رپه‌ریشتی كردنی هه‌موو جۆره‌كانی پێكوته‌و چاودێری كردنی هێنان و هه‌نارده‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه بۆ به‌كارهێنانی مرۆیی ده‌گونجێت.
Line ٧٤ ⟶ ١١٩:
* [[بەسڕا]].
* [[نەجەف]].
===نێودەوڵەتیی===
* [[عه‌مان]].
Line ١٠٠ ⟶ ١٤٦:
<center>
{| class="wikitable" style="text-align:right"
|+
! ساڵ!! کۆێ ڕێبواران!! کۆی بار (بە تەن)
|-
|