برادۆست: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بەسەرداچوونەوە تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
داڕێژە |
||
ھێڵی ١:
{{نامەی ڕوونکردنەوە|برادۆست (ڕوونکردنەوە)}}
'''برادۆست''' ناوى هۆزو دوو ده‌ڤه‌ره، يه‌كيان له باشوورى كوردستان و سه‌ر به پارێزگاى [[هه‌ولێر]]ه و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ى [[سیدەکان]]ه. ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى تر له [[ورمێ]] ([[پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا]])يه و به '''سۆما برادۆست''' ده‌ناسرێت. هۆزى برادۆست كه له مێژووى كوردا خاوه‌ن سه‌روه‌رى [[قه‌ڵاى دمدم]]ن به گوێره‌ى شه‌ره‌فنامه : ميرانى برادؤست بة بنه‌چه‌ك [[گۆران]]ن و له نه‌وه‌ى خانه‌دانى '''مير به‌درى حسنوى به‌رزيكانين'''<ref> شه‌ره‌فخانى به‌دليسى ،شه‌ره‌فنامه، وه‌رگێردراوى كوردى،1972، كۆرى زانيارى كورد، هه‌ژار، </ref> كه حوكمڕانى [[كرماشان]] و [[سنه]]و [[دينه‌وه‌ر]]يان ده‌كرد له رۆژگارى زلهێزبوونى پادشايانى بوه‌ێهى ده‌يله‌م . له رۆژگارى دوايى مه‌غۆله‌كان نازناوى خان به گه‌وره‌كاننيان دراوه كه ميرنشينێكى درێژخايه‌نيان له ورمێ و سيده‌كان دامه‌زراندووه. شاعه‌باسى گه‌وره له ساڵى 1609 هێرشى كردوونه‌ته سه‌ر و له قه‌ڵاى دمدم ميرى ناسراو به (خانى له‌پزێڕين) به‌رگرى كردووه‌و به پلان كوژراوه. به سه‌ر هاتى خانى له‌پزێرێن له كه‌له‌پوورى زاره‌كى كورديدا شوێنى ديارى هه‌يه.
ده‌سه‌ڵاتى برادۆسته‌كان له ورمێ به‌ره‌و كزبوون چوو، پاش راگواستن و ئاكنجى كردنى هۆزى توركمانى ئه‌فشار له لايه‌ن شاعه‌باسه‌وه، زۆر له ميره‌كانيان په‌نايان برده به‌ر ده‌وڵه‌تى عوسمانى له پێناو گه‌راندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پێشوويان<ref> مذكرات (مأمون بگ بن بيگه بگ ) وه‌رگێردراوى عه‌ره‌بى ، شكور مصطفى ، مطبعه المجتمع العلمى العراقى ، 1980</ref>.
|