کورووشی مەزن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Removing Link FA template (handled by wikidata)
No edit summary
ھێڵی ٣:
کوروشی دووھەم کە بە کوروشی مەزن دەناسرێ، یەکەم شا و بناغەدانەری شاھەناھیی ھەخامەنشییە.کوروش لە ساڵی ٥٢٩ تا ٥٥٩ ی پێش زایین بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ شاھەنشاھی ئێران بوو.
 
== کوروش و لەناو بردنی ژیارەکان==
 
وڵات و ژیاری [[مادەکان]] وەها بە دەستی کورووش کاول و تاڵان کرا کە هیچ ئاسەوارێکی لەپاش نەماوە. نە ئاسەوارێک لە خەت و زمان و یاساکانی و نە نیشانێک لە [[هەگمەتانە]] و شارە گەورەکانی تری ماد. لە [[مێژووی ئێرانی کەمبریج]]بە سەرپەرشتیاری [[ئیلیا گرشویچ]] هاتووە " ڕوانگەی خەڵکی ماد بۆ کورووش دوژمنکارانە بوو". کوروش هێگمەتانەی تاڵان کرد و بەشێک لە مادەکانی بە دیل گرت. هەرچەندە مادەکان لانیکەم دوو جار لە سەردەمی داریوش هەوڵیان دا تا لە دەسەڵاتی ئەخمینی ڕزگاریان بێ و سەربەخۆیی خۆیان بەدەست بهێننەوە، بەڵام هەر دوو جارەکە ڕووبەڕووی سەرکوتی هۆڤانەی داریوش بوونەوە و ٣٨٠٠٠ کەسیان لێ کۆمەڵکوژ کرا. ئاوا بوو کە شۆناس و ژیاری [[ماد]] لە ناو چوو و لە لاپەڕەی مێژوو سڕاوە.
هەروەها یەکێکی تر لە ژیارە کۆنەکانی ناوچە کە بەدەستی کوروش لە نێو چوو و کۆتایی پێ هێنرا، ژیاری کۆن و درەوشاوەی [[ئیلام(ژیار)]] یان ئیلامییەکان بوو. یەکێکی تر لەو ژیارانەی کورووش لە خشتەی برد ژیاری [[لیدیا]] بوو، هەرچەند دانیشتووانی لیدی هەر ئەوسا هەوڵیان دا تا لە ژێڕ ڕکێفی دەسەڵاتی ئەخمینی ڕزگاریان بێ و شوڕشەکەیان بە سەرکردایەتی پاکتیاس دامەزرا، بەڵام بە ئەمری کوروش بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوت کرا.
ڕەنگە بەم هۆیەوە بتوانین کورووش بە مەزن یان گەورە بزانین کە تاڵانکەرێک گەورە بوو. ئەو توانی لە ماوەی دەسەڵاتی خۆی چەند وڵات و ژیاری درەوشاوەی مرۆڤایەتی بۆ هەمیشە لە نێو ببا بە جۆرێک کە جگە لە ناو شتێکیان لێ بەجێ نەما.
ئەگەر شاژن تومۆروس(شای [[ماساژێت]]ەکان) دژ بە داگیرکاری کوروش ڕانەدەوەستا و خۆڕاگری نەدکرد و کوروشی داگیر کاری نەدەکوشت، ڕەنگە ئاستی کاولکاری و لەناو بردنی ژیارەکان زۆر شوێنی تر جیهانی سەردەمی خۆی بگرتبایەتەوە.
 
=== سەرچاوە ===
 
١-Fisher, William B., Ilya Gershevitch, Ehsan Yarshater, Richard Nelson Frye, John Andrew Boyle et al. (1968-1991). The Cambridge History of Iran. Cambridge : Cambridge University Press.
 
٢-Briant، Pierre(2002)، Histoire de l'Empire Perse. De Cyrus à Alexandre (1996) - in English, From Cyrus to Alexander: A History of the Persian Empire.
{{کورت}}