ئیبراھیم تاتلیسس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب چاکسازی
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٢٣:
 
==ژیان==
ئیبراھیم تاتڵی یان (ئیبراھیم تاتڵیساس) بەناوبانگترین ھونەرمەندی [[تورکیا]] و [[ڕۆژھەڵاتی ناوین|ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە]] کە بە [[ڕەگەز]] [[کورد|کوردە]] ئەم ھونەرمەندە لە (١/١/١٩٥٢) لە ناوچەی سوێرەک کە سەر بە پارێزگای [[ڕحا|ڕحایە]] لە [[باکووری کوردستان|باکوری کوردستان]] لە دایکبووە باوکی [[عەرەب|عەرەبە]] و دایکیشی کوردە ئیبۆ بەھۆی ھەژاریەوە نەیتوانیوە بچێتە بەر [[خوێندەواری|خوێندن]] و ھەر لە منداڵیەوە لەگەڵ ئەحمەد و حوسێنی برای دەستیان کردووە بە کارکردن. ئیبراھیم پێش ئەوەی ببێتە گۆرانیبێژ کرێکاری کردووە کە ھەموو ڕۆژێک دوای تەواوبوونی کارەکەی [[گۆرانی]] بۆ بەدبەختی خۆی دەگوت تا ڕۆژێک ئەو ژنەی کە خاوەنی ئەو بینایە بوو کە ئیبراھیم کاری لێدەکرد زۆر سەرسام دەبێت بە دەنگی و ئەو خانمە ئیبراھیم دەناسێنێت بە بەناوبانگترین ھونەرمەندی ئەو سەردەمە کە (حەقی بوڵوت)ە وە ئەو خانمەش ناوی تاتڵی دەگۆڕێت بۆ تاتڵیساس واتە دەنگ شیرین لە (٦٠)ەکان ئیبراھیم عاشقی کچێک دەبێت ئەم کچەش لە [[خۆشەویستی]] خۆی بۆ ئیبراھیم ناوی لێ دەنێت (ئیبۆ) ئیبراھیمیش لەبارەی ئەم نازناوەوە دەڵێت:(ئێستاش پیربوونم بە ھۆکاری ئەو کەسە دەزانم کە یەکەم جار خۆشم ویست و لەبەر ھەژاری لەدەستم چوو کاتێکیش دەستم بە پارە و سامان گەیشت نە ئەو ماو نە ئاسەواری عیسقەکەمانعیشقەکەمان).

تاتڵیساس لە (٦٠)ەکان لە گازینۆ و دانیشتنەکاندا [[گۆرانی]] ووتوە کە لە ساڵی (١٩٦٨) یەکەم ئەلبومی بە ناوی (karaKara kiz) واتە (کچی ڕەش) بڵاوکردەوە بەڵام ئەم ئەلبومەی شکستی ھێنا بۆ ماوەی سێ ساڵ وازی لە کارەکانی ھێنا و لە ساڵی (١٩٧١) دووەم ئەلبومی بە ناوی (beni yakma gel sevgidim) بڵاوکردەوە ئەم ئەلبومەشی شکستی ھێنا بۆ ماوەی چوار ساڵ وازی لە کارەکانی ھێنا وە لە ئیستانبوڵ[[ئەستەمبوڵ]] ساڵی (١٩٧٥) سێیەم ئەلبومی بە ناوی (ayaginda kundura) بڵاوکردەوە وە ئەم ئەلبومەی جێی خۆی دامەزراند لە بازاری موزیکی [[تورکیا]] و رێکۆردێکیڕیکۆردێکی تازەی دانا ئیبراھیم لە ھەمان ساڵدا بۆ یەکەم جار چووە نێو ژیانی [[ھاوسەرگیری]] و لەگەڵ (عەدالەت دوراک)دا ھاوسەرگیری ئەنجام دا و ھاوسەرگیریەکەیان ماوەی سێ ساڵی خایاند و لە ساڵی (١٩٧٨) لە یەک جیابونەوە و لە ساڵی (١٩٧٩) ھاوسەرگیری لەگەڵ (پەریھان ساڤاش)دا ئەنجام دا لەم ھاوسەرەی کچێکی دەبێت بەناوی (مەلەک زوبەیدە) لە ساڵی (١٩٨٤) نێوانی ئیبراھیم و پەریھان تێکدەچێت و ئیبۆش پەریھان دەباتە گوندێک و ئازاری جەستەی دەدات ئەمەش بە کارێکی نەشیاو لەلایەن دەوڵەتەوە تەماشا دەکرێت بۆیە بڕیاری دادگایکردنی ئیبراھیم دەدرێت لە (٩/٨/١٩٨٤) لە دادگا ئیبراھیم وەک ئەستۆپاکی خۆی دەڵێت :(من بۆیە لێم دا چونکە نامەوێت ھاوسەری خۆم لەگەڵ کوڕی خەڵکیدا ببینم من ئەمەم پێ قبوڵ نەکرا بۆیە لێم دا) لەویادا ئیبراھیم و پەریھان جیادەبنەوە لە ساڵانی ھەشتاکاند بە ئەلبومەکانی (istemem) (yalan) (mavi mavi) و چەندانی تر ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد پاش ئەوەی لەگەڵ پەریھان ساڤاش جیابویەوە ھاوسەرگیری لەگەڵ (دەریا تونا) ئەنجام دا کە لە ھەر سێ فلیمی (gulum benim) (gunah) (yalnizim) دەوری لەگەڵ ئیبۆ بینیوە وە لە ساڵی (١٩٩٢) کوڕێکیان دەبێت بە ناوی (ئیدۆ) وە لە ساڵی (٢٠٠٢) لە یەکتر جیادەبنەوە لە ساڵی (١٩٩٣) پاش ئەوەی کە کێشە دەکەوێتە نێوان کۆمپانیاکەی تاتڵیساس و کۆمپانیای (Raks Muzik) کە بەرھەمەکانی ئیبراھیمی تیا تۆماردەکرێت یەکێک لەو کەسانەی کە لە کۆمپانیاکەی تاتڵیساس کاردەکات تەقە بەناو خەڵکەکەدا دەکات و کەسێک بە ناوی (عەبدوڵا ئۆچماک) بریندار دەبێت و ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشخانە دەکەوێت پاش ئەوەی کە لە ساڵی (١٩٩٧) چاکبویەوە لە ڕاگەیاندنەکانەوە ھەڕەشە لە ئیبراھیم دەکات و پاش ئەمە ئیبراھیم سکاڵای یاسایی لەسەر (عەبدوڵا ئۆچماک) تۆماردەکات و عەبدوڵا ئۆچماک بۆ ماوەی (١٣) ساڵ دەکەوێتە زیندانەوە لە ساڵی (٢٠١٠) ئازاد دەکرێت .

لە ساڵی (١٩٩٦) لە دوای کلیپی (agliyorum kahrimdan) ئیبراھیم نازناوی ئیمپڕاتۆری پێ دەبەخشرێت پاشان ئیبراھیم دەچێتە ناو [[سیاسەت]] و لە ساڵی (٢٠٠٧) لەسەر لیستی (گەنج پارت) لەسەر شاری (ئیستانبوڵ)ئەستەمبوڵ خۆی دەپاڵێوێت بەڵام ئەم لیستە دوای ئەوەی شکست دەھێنێت لەساڵی (٢٠١١) لەسەر لیستی (ئاکپارتی) لەسەر شاری (ئورفا) خۆی دەپاڵێوێت لە پاشان لە شەوی (١٤/٣/٢٠١١) پاش ئەوەی کە لە کەناڵی (beyaz show) دێتە دەرەوە لەلایەن دوو چەکدارەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێ دەکەن کە دوو فیشەکی بەردەکەوێت کە یەکێکیان بەر مێشکی و یەکێکیان بەر لوتی دەکەوێت پاشان خێرا ئیبۆ دەبەن بۆ نەخۆشخانەی (ئاجیبادەم) ھەر لەو شەوەدا پێنج نەشتەرگەری بۆ مێشکی دەکەن تا فیشەکەکە دەردەھێنن پاشان چەکدارەکە دەستگیرکرا کە عەبدوڵا ئۆچماکە بە سزای زیندانی (٣٦) ساڵ سزا درا ھیچ لێبوردنێکی گشتیش نایگرێتەوە لە (٧/٤/٢٠١١) کە دەکاتە ڕۆژی سێ شەممە تاتڵیساس ڕەوانەی ئەڵمانیا دەکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی پاشان لە (٢٧/٩/٢٠١١) ھاوسەرگیری لەگەڵ ئایشەگوڵ یەڵدز ئەنجام دەدات و کچێکیشی لێ دەبێت بە ناوی (ئیلیف ئێدا) لە ساڵی (٢٠١٤) گەورەترین نەشتەرگەری مێشک ئەنجام دەدات کە نەشتەرگەریەکەی سەرکەوتوو دەبێت لە ئێستادا خۆی ئامادە دەکات بۆ بەرھەمھێنانی ئەلبومێکی نوێ ئیبراھیم خاوەنی چەندەھا شتی بەنرخە لە بۆدروم خاوەنی ھۆتێلێکە بە ناوی (بەھەشتی تاتڵیساس) ھەروەھا خاوەنی کفتەخانەیەکە بە ناوی (کفتەی تاتڵیساس) کە ئیدۆی کوڕی و دەریا تونای ھاوسەری پێشووتری بەڕێوەی دەبەن ھەروەھا خاوەنی بەرنامەیەکی تایبەت بە خۆیەتی بە ناوی (ئیبۆ شۆ)ھەروەھا خاوەنی ئاژانسێکە بە ناوی (سێس ئاژانس) کە ھەواڵی تایبەت بە ھونەرمەندانی تورکیا تیایدا بڵاودەکرێتەوە ھەروەھا خاوەنی کەبابخانەیە لە بۆدروم و ئیستانبوڵ ھەروەھائئەستەمبوڵھەروەھا خاوەنی کەناڵێکە بە ناوی (تاتڵیساس تیڤی) ھەروەھا خاوەنی وێستگەیەکی پاسە بە ناوی (تاتڵیساس توریزم) لە شاری ئورفا و غازی عەنتاب و ئەدەنە و مێرسین و ئەنتاڵیا ھەروەھا لە زۆربەی شارەکانی تورکیا چەندەھا دوکانی جلوبەرگ ھەن کە مارکەی ئیبراھیم تاتڵیساسن ھەروەھا سەرۆکی فەخری یانەی زاخۆیە کە یانەکە چەندین دۆنم زەوییان پێداوە تاکو پڕۆژەی تێدا بکاتەوە کە ٧٠ لە ١٠٠ی بۆ ئیبراھیمە ئیبراھیم بە درێژایی ژیانی لە زۆربەی شارەکانی تورکیا و ئەوروپادا کۆنسێرتی کردووە لە ساڵی (١٩٨٧) لە ئەڵمانیا کۆنسێرتێکی ئەنجامدا لە ساڵی (١٩٩٠) لە ئەمریکا کۆنسێرتێکی ئەنجامدا لە ساڵی (١٩٩٥) لە گوڵخانە کۆنسێرتێکی ئەنجامدا لە ساڵی (١٩٩٨) دوو کۆنسێرتی ئەنجامدا یەکەمیان لە مێرسین و دووەمیان لە ئیزمیر کە ئەم کۆنسێرتەی لەگەڵ سبیل جان ئەنجامدا لە ساڵی (٢٠٠٥) لە وڵاتی ئیسرائیل کۆنسێرتێکی ئەنجامدا لە ساڵی (٢٠١٠) لە ھەولێر کۆنسێرتێکی ئەنجامدا کۆتا کۆنسێرتیشی لە (٢٦/٤/٢٠١٤) بوو کە لەگەڵ شڤان پەروەر لە کاتی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردن ئەنجامیدا خانەوادەی ئیبراھیم پێکھاتووە لە دوو برا و دوو خوشک ناوی براکانی بریتین لە :(ئەحمەد و حوسێن) کە حوسێنی برای وەک خۆی ھونەرمەندە ناوی خوشکەکانی بریتین لە :(گوڵدەن و گوڵشەن) کە گوڵدەنی خوشکی کۆچی دوایی کردووە ئەحمەدی باوکی ئیبراھیم لە ساڵی (١٩٥٩) کۆچی دوایی کردووە بەڵام نایم جەلیکی دایکی تا ئێستا لە ژیاندا ماوە.

== پیشەی ئەکتەری ==
ئیبراھیم بێجگە لە گۆرانی وتن ئەکتەر و دەرھێنەر و نوسەر و بەرھەمھێنەر و بازرگانە ئیبراھیم خاوەنی (٣٥) فلیمە و لە دوو دراماشدا بەشداری کردووە بە ناوی (فورات) و (خەمی ھیجران) کە درامای (فورات) لە ساڵی (١٩٩٧) دەرھێنراوە کە ئیبراھیم خۆی دەوری سەرەکی ھەبووە و دەرھێنەری دراماکەش بووە بەڵام لە درامای (خەمی ھیجران) تەنھا لە پێنج ئەڵقەدا دەوری بینیوە ئیبراھیم خۆی کاری نوسینی بۆ فلیمی (گوناە) کردووە ھەروەھا بۆ ھەر سێ ئەلبومی (at gitsin) و (selam olsun) و (yetmez mi) کردووە ھەروەھا خۆی فلیمی (yalan)ی بەرھەمھێناوە ئیبراهیم له‌ ڕۆژی (۲٥/۲/۲۰۱٦) کلیپێکی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ گۆرانی (vur gitsin beni) نوێ کرده‌وه‌ که‌ شیعره‌که‌ی له‌لایه‌ن محه‌مه‌د تاهیر په‌کیر بۆ نوسراوه‌ که‌ ئه‌مساڵ کۆچی دوایی کرد ئاوازه‌که‌شی له‌لایه‌ن بورهان به‌یاره‌وه‌ بۆ دانراوه‌ هه‌روه‌ها تیپی مۆسیقای ئیستانبوڵ سێسئەستەمبوڵێس کایت به‌ ئامێره‌کانی ساز و گیتار و فلوت و بانجۆ که‌ ساز و بانجۆکه‌ له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د کۆچه‌وه‌ لێده‌درێت هه‌روه‌ها گیتاره‌که‌ له‌لایه‌ن ئه‌رده‌نچ شینیایلار ده‌ژه‌نرێت هه‌روه‌ها فلوته‌که‌ له‌لایه‌ن بورهان به‌یار لێده‌درێت کۆمپانیای پۆڵ پڕۆده‌کشن کاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ کردووه‌ هه‌روه‌ها که‌مال باشبوغ کاری ده‌رهێنانی بۆ کردووه‌ ئیبراهیم تاتڵیساس بۆ یەکەم جار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لە پرۆفایلی تایبەتی خۆی ناوی منداڵەکانی ئاشکرا دەکات بە پێی هەواڵەکانی هەردوو ماڵپەڕی (haber star) و (hurriyet) ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە تا ئێستا نەزانراوە کە ئیبڕاهیم تاتڵیساس خاوەنی ئەو هەموو منداڵەیە ئەمەش سەرجەم میدیا و ڕاگەیاندنەکانی تورکیای سەرقاڵ کرد
ئەوەی زیاتر هەوادارانی تووشی شۆک کرد ئەوەیە دیلانی کچی ئیبڕاهیم گۆرانیبێژە و بە [[زمانی ئینگلیزی]] گۆرانی دەڵێت بەڵام تا ئێستا بەناوی باوکیەوە ناوی نەهاتووە و ناسراوە بە (دیلان چیتاک) بەڵام تەنها دیلان بەو شێوەیە نەبوو بەڵکو هەردوو کوڕەکەی ئیرول و ئەحمەدیش بەهەمان شێوە بە ناوێکی تر جگە لە ناوی ڕاستی باوکیان ناسراون ئیبراهیم ئامۆژگاری کچەکەی دەکات و دەڵێت هەوڵبدە هەرگیز لەسەر ستەیج بە جلوبەرگی سەرنجڕاکێش و نیمچە ڕووتەوە دەرنەکەویت لە وەرزی هاویندا بە جلی ژێرەوە خۆی نمایش نەکات هەمیشە ژیانی تایبەتی خۆت بپارێزە.
 
==ئەو تۆمارگایانەی کە کاسێتی تێدا دەرکردووە==