سانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
+شاعیری کورد
 
ب چاکسازی
ھێڵی ١:
'''سانی''' ناوی تەواوی '''عەبدوڵڵا کوڕی کاک عەلی کوڕی کاک عەبدوڵڵا کوڕی کاک مستەفایە'''، سەردەمی لە دایکبوونی سانی نەزانراوە، بەڵام دیارە کەسێتی شیعری لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەم و سەرەتای [[سەدەی ٢٠ەم|سەدەی بیستەم]] بووە، خوێندنی سەرەتایی لە مەڵبەندی خۆی بووە و ھەر بۆ ئەم مەبەستەش ناوچەکانی دیکەی خۆشناوەتی بەسەر کردۆتەوە، پەیوەندی و تێکەڵاوی لەگەڵ [[کۆیە]] زۆر بووە بەتایبەتی نموونەی بڵاوبوونەوە و پەرەسەندنی قوتابخانەی [[نالی]] لە خاکی [[سۆران]] لە [[کۆیە]] بووە لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەم، لە ڕووی بەڕێوەبردن و کاروباری میرییەوە مەڵبەندی بنەماڵەی کاکی ھیران گوندەکانی ھیران و [[نازەنین، ھیران|نازەنین]] سەر بەکۆیەبە [[کۆیە]] بوون. ناوی باپیری عەبدوڵڵا بووە، ئەوەی بە عەبدوڵڵای یەکەم داناوە خۆشی بە عەبدوڵڵای دووەم، بەڵام وشە عەرەبییەکەی ھەڵبژ‌اردووە بۆ نازناوی "سانی = الثانی". نازناوی شیعری "سانی" بووە، ئەمەی لە وشەی "الثانی" [[زمانی عەرەبی|عەرەبی]] وەرگرتووە.
 
سانی کەسێک بووە لە ئەنجامی چێژی شاعیری و ئاواز گیرۆدەی [[گۆرانی]] و [[سروودی نیشتمانی|سروود]] و [[مۆسیقا]] بووە، غەزەلەکانی لەسەر ئاوازی دەف دەنگخۆشەکان چڕیویانە. سانی شاعیرێکی ڕەسەن و خاوەن چێژی شیعری بووە، ئاگاداری [[مێژووی کوردەکان|مێژووی]] شیعری نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەهەمی نالی و هاوڕێیانی بووە. شارەزای بەرهەمی شاعیرانی سەردەمی ژیانی خۆی بووە. هەر چۆنێک بێت شیعری زیاتر بووە لەوەی کە ئێستا لەبەردەستدایە.
 
شاعیر تەمەنێکی درێژی برۆتە سەر و لە ساڵی ١٩٠٦ کۆچی دواییکردووە و لە گۆڕستانی بنەماڵە لە گوندی ھیران نێژراوە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/سانی»