شەڕی ستالینگراد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
No edit summary
ھێڵی ٢:
 
'''شەڕی ستالینگراد''' (ماوەی شەڕ:٢٣ی ئابی ١٩٤٢ تاکوو ٢ی شووباتی ١٩٤٣)، ئەم شەڕە بە ستالینگراد ناسراوە چونکە شەڕەکە لە شاری ستالینگراد بوو کە ئێستا پێی دەڵێن [[ڤۆڵگۆگراد]]، شەڕەکە لەمیانەی [[شەڕی جیھانیی دووەم]] بوو لە نێوان [[یەکێتیی سۆڤیەت]] و [[ئاڵمانیای نازی]] و ھاوپەیمانەکانی (ڕۆمانیا - ئیتالیا - ھەنگاریا - کڕۆتییا) بوو، شەڕەکە لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئاڵمانیای نازی دەستی پێکرد بۆ خاکی [[یەکێتیی سۆڤیەت]]، لە ئابی ١٩٤٢ سوپای ئاڵمانییەکان لە بەردەم ستالینگراد دا وەستابوون بەڵام بەھۆی سەرماو سۆڵەوە و نەبوونی ئارزووقەوە تێکشان لە ئاکامدا لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٣ سوپای ئاڵمانییەکان بەتەواوی خۆیان بەدەستەوەدا و دواتر [[ئەرتەشی سوور]] ی سۆڤییەت ڕزگارکردنی ڕووسیای ڕؤژئاوای گرتە ئەستۆ و لە ئەنجامی ئەمەش شەڕی کۆرسیک دەستی پێکرد، لەساڵی ١٩٤٥یش ئەرتەشی سوور ئاڵای یەکێتیی سۆڤییەتی لە بەرلینی ئاڵمانیا شەکاندەوە، شەڕی ستالینگراد بە ھۆکاری کوژرانی نزیکەی دوو میلیۆن کەس لە سەرباز و ھاوڵاتییان دەخەملێندرێت.
==شرۆڤەی شەڕ==
ئیستالینگراد یەکێک لە شارە [[پیشەسازی]]ه سەرەکییەکانی [[سۆڤیەت]] لە نزیک رۆخی رووباری ولگا بوو کە کارگەگەلی گەورەی تەقەمەنی و تراکتۆری لێبوو. گرتنی ئەم شارە بۆ ئادۆلف هیتلەر خاڵێکی گەورە هەژمار دەکرا و دەبوە هۆی پچڕانی هێڵی گواستنەوەی سۆڤیەت له باشووری رووسیا لە رێگەی رووباری ولگاوە. لە کۆتایی مانگی ئابی ۱۹۴۲ دا هێزی چواری سوپای چەکی قورسی ئاڵمان لە باڵی باکووری رۆژهەڵاتەوە و هاوکات هێزی شەشەم بە سەرۆکایەتیی [[فرێدریش پاولوس]] بە تانکی زۆرەوە و ۳۳۰۰۰۰ کەس لە کارامەترین چەکداڕەکانی سوپای ئاڵمان، لە لای رۆژهەڵاتەوە هێرشیان کردە سەر شار، لە ۲۳ ئاب فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانیی ئاڵمان بارانی بۆمبای ئاگریان بەسەر شاردا باراند کە زۆربەی باڵەخانە و بینا چێوییەکانیان کردە خۆڵەمێش. تیپی ٦۲ی سۆڤیەت بە سەرۆکایەتی ژنراڵ [[واسیلی چۆیکۆف]] خۆڕاگرانە بۆ داکۆکیی کردن لە شار بەرخۆدانیان دەکرد و لە گەڵ ئاڵمانیەکان لە شەڕی شەقام و ماڵەوماڵدا بوون.
 
[[پۆل:ململانێکانی ١٩٤٢]]