ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١٧١:
 
:::سپاس سەرچیا گیان. زۆر پێی خۆشحاڵ بووم. زۆر باشە کە عادەت بکەین بە تۆمار کردنی کێشەکان. بۆشمان چاک نەکرێت، ھەر ئەوەی کە کەسی تریش بزانێت زانیومانە بەو کێشانە و ھەوڵێکمان بۆ داون باشە.
:::* زۆربەی ئەو خاڵانەت، کاتی خۆی بۆ منیش پرسیار بوون و بە دوایاندا ڕۆیشتووم بەڵام بە داخەوە گەورەترین کێشەی ویکیمیدیا ئەوەیە کە لە سەرەتاوە سیستەمی بەرنامەکانیان باش دانەڕشتووە و گۆڕانکاری و :::پەرەپێدانی زۆر ئەستەمە. دەبوا بێجگە لە ناوەرۆکی وتارەکان ھەموو شتێکی ھەموو زمانەکان وەک یەک بوونایە. ئێستا بۆ ھەر شتێ دەبێ داواکاری بکەیت و تکا و شفا بۆ چەند کەس ببەیت تا کارێکی بچووکت بۆ ڕێک بخەن. تا ئەو شتەت بۆ چاک ئەکەن، دەبینی شتێکی باشتر بۆ زمانێکی تر دروست کراوە و دیسان ھەمان دەستوور. بە ڕاستی من تاقەتی ئەو بەزمانەم نەماوە. لەمەوبەدوا تەنیا ئەگەر دەرفەتم ھەبێ دەستکارییەکی سادەی وتارەکان ئەکەم.
:::* بۆ پۆل بە بیروڕای من دەبێ وەک لینکی زمانەکان بخرێنە نێو ویکیداتا و ئەوەندەش کاتی خەڵکی پێوە بە فیڕۆ نەدەن.
:::* بۆ باسی فۆنەتیک و IPA : کێشەیەک کە لە باسی فۆنەتیکی کوردیدا ھەیە ئەوەیە کە ھێماکانی IPA زۆر دەقیقن و لەھجە و شێوەزارەکانی کوردیش زۆر جیاوازن. مەسەلەن بۆ phoneme ـێک وەک «ە» چەن allophone ھەیە و لە لەھجەیەکەوە بۆ لەھجەیەکی تریش ئەگۆڕرێن. ناڵێم ناکرێت بەس زەحمەتی زۆر و موتالیعەی زۆری ئەوێت. ئیشەڵا لە داھاتوودا کاری لەسەر ئەکەین. ئەڵبەت دەنگم پێشتر تۆمارکردووە: [[:en:Marivan]]، [[:en:File:Merîwan.ogg|ogg]]
:::داوای لێبوردن ناتوانم یارمەتیت بدەم. ھەر بژیت.--[[بەکارھێنەر:ئاسۆ|ئاسۆ]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:ئاسۆ|لێدوان]]) ‏١٩:٠٠، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)