ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
←‏چەند بابەتێک: وەڵام، تێبینی، پێشنیار
ھێڵی ١٥١:
سڵاو کاک ئاسۆ، ھەرچەندە ئەم ماوەیە کەم دەرەکەویت، لەبەرەوە نازانم ئەم پەیامە بەم زووانە دەبینیت یان نا. ویستم قسەت لەگەڵ بکەم لەسەر چەند شتێک، کەی ھاتییەوە ئاگادارم بکەوە، گەر دەرفەتتان ھەبێت. | [[بەکارھێنەر:Serchia|<span style="color:mediumblue">'''<span style="font-size:13px">سەرچیا'''</span></span>]] — ‏١٨:٤١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
:سڵاو سەرچاو. لە خزمەتتدام. فەرموو.--[[بەکارھێنەر:ئاسۆ|ئاسۆ]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:ئاسۆ|لێدوان]]) ‏١٦:١٦، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
 
کاک ئاسۆ، ئەوەی دەمەوێت باسیان بکەم ھەندێک بابەت و داواکارین، کە ھەندێکیان پەیوەندیان بە ویکیپیدیاوە ھەیە و ھەندێکیشیان ڕەنگە زۆر پەیوەندیان نەبێت. بۆ ئەوەی ڕێکتر بێت شتەکان بە خاڵ باس دەکەم:
 
* وەک دەزانن ئێستا تایبەتمەندیی دەستکاریی دیداری بەتەواوی چالاک بووە، من ھەندێک وەرگێڕانم بۆی کرد و بەشێکیشی ماوە، بەڵام قسەم لەسەر ئەمە نییە. سەبارەت بە بەشی ئاماژە (Cite) وا دیارە تەواو نییە! کە بتەوێت سەرچاوەیەک زیاد بکەیت تەنیا خانەیەکت دەداتێ، وەکوو ویکییەکانی تر نییە کە بتوانیت جۆری سەرچاوەکە ھەڵبژێری لەنێوان کتێب، وێب و گۆڤار.
 
* شتێکی تر، لە پەڕەکانی ڕەوانەکەرەکان، تاگی ڕەوانەکردن یان ئەو نووسینەی لە پێش پەڕەی بۆڕەوانەکراو دادەنرێت ھێشتا ئینگلزییە، گەر بکرێت بە کوردی باشترە.
 
* لە لیستی زمانەکانی ھەر وتارێک ئەوە دەبینرێت کە بەستەری ویکیی کورمانجی لە سەرووی ھەمووانە، پێم باشترە بەستەری ویکیی ئینگلیزیش وا لێبکرێت، لەبەرەوەی بۆ زۆربەی وتارەکان کارمان پێیە. دەکرێ بۆ ویکیی فارسی و عەرەبیش ئەو کارە بکەین، بەڵام بۆ ئەوان من پێشنیارێکم ھەیە، ئەوە بکەینە داوایەک لەوانی بکەین، واتە ئەوانیش ھەمان کار بکەن، کە ئەمە دەبێتە پەیوەندییەکی سوودگۆڕکێی دوولایەنە.
 
* لەبارەی پۆلەکانەوە، زۆربەی بەکارھێنەرە نوێیەکان کێشەیان لەگەڵ ھەیە یان گوێی پێنادەن، گەر شتێک ھەبا بۆ گواستنەوەی پۆلە ھاوپلەکان لە ویکیی ئینگلیزی بۆ ئێرە زۆر باش دەبوو، جا لەڕێی بەستەرێکەوە با و خۆمان بەدەست کردبامان، یان لەڕێی بۆتەوە. نازانم بۆ ویکیمیدیا بۆ ئەم شتانە کەمتەرخەمە!
 
* سەبارەت بەو ئامرازەی گواستنەوەی وتار لە ویکیی ئینگلیزییەوە بۆ فارسی، جارێکیان بە کاک چالاکیشم وت، نازانم دەکرێت شتێکی وامان ھەبێت؟
 
* وەک دەزانیت کێشەی پیتە ناستانداردەکان ھێشتا چارەسەر نەکراوە، و خەڵکیش ھێشتا کار بە کیبۆردە کۆن و ناستانداردەکان دەکات، پێشنیارم ئەوەیە لەڕێی بۆتەوە بۆ ھەر وتارێکی نوێ کۆمەڵێک ڕەوانەکەر دروست بکەین، بەو پیتە ناستانداردانە، بۆ چارەسەربوونی کێشەی گەڕان و دۆزینەوە.
 
* شتێکی تر کە زۆر پەیوەندی بە ویکیپیدیاوە نییە و زیاتر وەک پێشنیارێکە. وەک دەزانن لە زمانەکانی تر سیستەمگەلێک ھەیە بۆ دەربڕینی وشە و نووسینەکان، بۆ نموونە ئای پی ئەی، بەداخەوە ئێمە تا ئێستا شتێکی وامان بۆ کوردی نییە، ئەگەر لە وتارە کوردییەکانی ویکیی ئینگلیزی بڕوانین دەبینین کە تەنیا ناوەکان بە ڕێنووسی کوردی نووسراون، ئەمەش شتێکی قورسە بۆ ئاخێوەرانی زمانەکانی تر کە لەمە بگەن، بۆیە چاکترە شتێکی وامان ھەبێت، لەبەرەوەی زمانی کوردی بە شێوەیەکە کە چی دەوترێت وا دەنووسێ بۆیە دروستکردنی بەرنامەیەک بۆ ئەمە ڕەنگە قورس نەبێت، پێشنیارم بۆ ئێوەیە گەر بتوانن شتێک بۆ ئەمە بکەن، ھاوشێوەی پەڵک کوردینووس بێت زۆر باشە.
 
بەو ھیوایەی سەرتانم نێشاندبێت، خاڵەکەکان زۆرن و ڕەنگە زۆرتریش ھەبن، بەڵام چەندی زوو چارەسەر بکرێن باشترە. زۆر سوپاس. | [[بەکارھێنەر:Serchia|<span style="color:mediumblue">'''<span style="font-size:13px">سەرچیا'''</span></span>]] — ‏٢٠:٠٤، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)