کۆلارەوان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی
No edit summary
ھێڵی ٧:
 
لە ساڵی ۱۹۷۹ دا لە گەڵ هێرشی [[ڕووس]]ەکان بۆ ئەفغانستان، ئەمیر لەگەڵ باوکی، لە وڵاتی ئەفغانستانەوە ئاوارە دەبن و هەموو رۆژانی ڕابردووی تاڵ و شیرینی لە مێشکیدا هەڵدەگرێ و لەگەڵ خۆی دەیباتە [[فریمانت]].
 
==چەن بەشێک لە کتێب==
ئەوەی کە مرۆڤ لە ڕاستییەک دڵی بێشێت چاکترە لەوەی کە بە درۆیەک ئارام بگرێت.
حەسەن وا بوو. ئەوەندە سادە و ساکار بوو کە مرۆڤ کاتێک لەگەڵی دەبوو لە ناخەوە هەستی بە دووڕوویی خۆی دەکرد.
باوکم دەیگوت "باشە". بەڵام چاوەکانی لە ئاسۆیەکی دوور دەبڕی. "ئەوەی مەلا فێری کردووی لێ گەڕێ، تەنها دزی گوناهە و بەس. هەموو گوناهەکانی دیکەش هەر لە دزییەوە سەرچاوە دەگرن، هەموویان هەر دزین."
بەوپەڕی ناهومێدییەوە ئاواتەخواز بووم کە بریا بمزانیبا، بمتوانیبایە پێی بڵێم "نا باوکە گیان، نا" بەڵام نەمدەویست دیسانەوە ناهومێدی کەمەوە. باوکم بە وەڕەزییەوە لە ناخەوە ئاخێکی دیکەی هەڵکێشا و دیسان بۆکڕووزی دڵم هەستا، باوکم پیاوێکی وەڕەز نەبوو، بێ‌هێز نەبوو. ئەو ڕۆژانەم وەبیر هاتەوە کە ئاسمان قەد تاریک نەدەبوو، ئەو ڕۆژانەی باوکم لە ماڵ نەبوو و بە تەنیایی شێوم دەخوارد. لە عەلیم دەپرسی باوکم لە کوێیە و دەشمزانی هەر سەردانی قوڕەکارییەکانی دەکات، مەگەر ئەوانە هێز و توانایان نەدەویست؟
ڕقم لە هەموو ئەو منداڵانە بوو کە باوکم ماڵی بۆ درووست دەکردن؛ جاری وا بوو ئاواتم دەخواست کە بریا هەر هەموویان لەگەڵ دایک و باوکیان مردبایەن. باوکم دەیگوت: "کاتێک پیاوێک دەکوژی ژیانێکت دزیوە، شوویەکت لە ژنەکەی دزیوە، باوکێکت لە منداڵەکانی دزیوە. کاتێک درۆ دەکەی حەقیقەتت لە کەسێک دزیوە. کاتێک گزە دەکەی دادوەریت لە کەسێک دزیوە. تەنها یەک گوناە هەیە و ئەویش دزییە. تێدەگەی کوڕم؟"
 
 
==سەرچاوەکان==