کۆلارەوان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە « {{ئامادەکردن}}»ەوە
 
No edit summary
ھێڵی ١:
'''کۆلارەباز''' ڕۆمانێکە بە زمانی [[ئینگلیزی]] و یەکەمین بەرهەمی بڵاوکراوەی خالید حوسەینی نووسەری [[ئەفغانی]]یە و لە ساڵی ۲۰۰۷ی زایینیدا کراوتە فیلم.
چیرۆکەکە لە زمانی ئەمیرەوە دەگێڕدرێتەوە، ئەمیر نووسەرێکی خەڵکی [[ئەفغانستان]]ە، لە تیرەی [[پەشتوون]] نیشتەجێی [[کالیفۆرنیا]]یە کە بۆ ڕزگارکردنی گیانی مناڵێک دەڕواتە ئەفغانستان؛ ئەفغانستانی کە لە ژێر دەسەڵاتی [[تاڵەبان]]دایە و بە یەکێک لە ئەستەمترین قۆناخەکانی مێژووی خۆیدا تێپەڕ دەبێت و بە بیانووی ئەو سەفەرەی ئەفغانستان ئەمیر چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە.
 
بەسەرهاتی [[ڕۆمان]]ەکە هاوڕێیەتی ئەمیر لەگەڵ کوڕێکە بە ناوی حەسەن (کوڕێکی [[شیعە]]ی هەزارەییە). ئەمیر لە تەمەنی ۱۲ ساڵیدا خیانەت به هاوڕێ گیانی گیانیەکەی خۆی دەکات و ئازاری ئەم تاوانە ساڵانێکی زۆر لەگەڵی دەمێنێتەوە و تەنانەت خۆشترین ساتەکانی ژیانی لێ تاڵ دەکات.
{{ئامادەکردن}}
 
لە ساڵی ۱۹۷۹ دا لە گەڵ هێرشی [[ڕووس]]ەکان بۆ ئەفغانستان، ئەمیر لەگەڵ باوکی، لە وڵاتی ئەفغانستانەوە ئاوارە دەبن و هەموو رۆژانی ڕابردووی تاڵ و شیرینی لە مێشکیدا هەڵدەگرێ و لەگەڵ خۆی دەیباتە [[فریمانت]].