ئەنیمێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Zhyar Merlin پەڕەی ئەنیمی گواستەوە بۆ ئەنیمێ کە پێشتر ڕەوانەکەر بوو: Wrong title
بNo edit summary
ھێڵی ٢:
'''ئەنیمی''' (بە [[ژاپۆنی]]: アニメ، بە [[ئینگلیزی]]: anime) وێنەی جولاوی [[ژاپۆنی]]ە و لە جیھان ناوبانگێکی تایبەتی ھەیە. کورت کراوەی وشەی [[ئەنیمەیشن]] (بە [[ئینگلیزی]]Animation) لە زمانی [[ژاپۆنی]] کە نیشانە دەکات بۆ وێنە جولاوەکان. یەکەم ئەنیمی بازرگانی ساڵی [[١٩١٧]] دەرچوو و لەو کاتەوە دروستکردنی بەردەوامەو کارەکەش بەناوبانگ بوو. ئەفسانەی ئەنیمی دروست بوو لە [[سەستەکان]]ی سەدەی رابردوو لە ژێردەستی [[ئۆسامو تیزوکا]] و بەلاوبۆوە لە کۆتایەکانی [[سەدەی بیستەم]]. کە لایەنگرانێکی زۆری بۆ خۆی پەیدا کرد. ئێستا بلاو دەبێتەوە لە ڕێگەی [[تەلەفزیۆن]]و [[سینەما]] یان راستەوخۆ بو ماڵ (لە رێگەی DVD یان [[ئینتەرنێت]]) دەتوانرێت سەیر بکرێت.
 
بۆ دروستکردنی ئەنیمی زیاتر لە ٤٣٠ ستۆدیۆ ھەیە وە بەناوبانگترینیان ([[ستۆدیۆکانی گێبڵی|ستۆدیۆ جھیبلیگێبڵی]]) و زۆرێکی تریش. لە [[ژاپۆن]] ژمارەی گەورەی تۆمارکرد لە فرۆشتنی DVD و سەرکەوتنی جیھانی گەورەشی تۆمارکرد بە تایبەت دوای دەرکەوتنی ئەنیمیە دۆبلاژکراوەکان و ئەنیمی ژێرنووسکراوەکان بە چەند زمانێک لەوانە [[کوردی]]، [[عەرەبی]] و [[ئینگلیزی]].
 
ئەنیمی لە ژاپۆن ناوبانگێکی زۆری ھەیە. لە ٢٠٠١ ئەنیمی "ڕفێندراو" توانی لە ژاپۆن ئەوەندەی فیلمی [[تایتانیک (فیلم ١٩٩٧)|تایتانیک]] پارە کۆبکاتەوە. ئەم ئەنیمیەش لە لایەن [[ھایاو میازاکی]]ەوە دەرھێنراوە. ٤٠٪ لە فلیمەکانی سینەمای ژاپۆن ئەنیمییە.