فانکشن (ماتماتیک): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

بەبێ کورتەی دەستکاری
No edit summary
No edit summary
 
[[پەڕگە:Function behavior.gif|450px||چەپ|دیاگرامی گۆڕانەکانی فانکشنی :<math>
\sqrt[n]{x} = y
 
'''فانکشن''' یان '''نەخشە''' <ref>بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس</ref> ([[ئینگلیزی]]: Function) یەکێک لە چەمکەکانی تیۆری کۆمەڵەکان و ھەژماری [[جیاکاری و تەواوکاری]]یە. بە دەستەواژەیەکی تر، ڕێسایەکە کە هەر پێدراو یەک و تەنیا یەک ئەنجامی هەیە.
==پێناسەی فانکشن==
 
دەتوانین پەیوەندی لە کۆمەڵەی <math>A</math> بۆ کۆمەڵەی <math>B</math> بە جوتەڕێکخراوەکانی (x,y) دەرببڕین کاتێک x دانەیە لە A و y دانەیە لە B دەتوانین بڵێین پەیوەندییەکە y بە x دەبەستێتەوە (دەخوێندرێتەوە دانەیە لە ).
[[پەڕگە:Multivalued function.svg|وێنۆک|شێوەی ۱. نموونەیەک کە فانکشن نییە]]
[[پەڕگە:Total function.svg|وێنۆک|چەپ|شێوەی ۲. نموونەیەک لە فانکشن]]
فانکشن بریتییە لە پەیوەندییەک لە کۆمەڵەی <math>A</math> بۆ کۆمەڵەی <math>B</math> سیفەتی بنەڕەتی تایبەتی هەیە کە دوو دانەی <math>y</math> و <math>z</math> لە<math>B</math> دا یەکسان دەبن ئەگەر بە هۆی فانکشنەکە بە هەمان دانەی<math>x</math> لە <math>A</math> بەسترابنەوە. بە واتایەکی تر ئەگەر (<math>y</math> و <math>x</math>)
و (<math>z</math> و <math>x</math>) جووتە ڕێکخراوێک بێت لە کۆمەڵەی ئەو جووتەڕێکخراوانەی فانکشنەکە پێکدێنن، ئەوا دەبێت<math>y</math>=<math>z</math>. لەم پەیوەندییە بە x دەوترێت گۆڕەکی ئازاد و بە y دەوترێت گۆڕەکی پەیوەست.
فانکشنی <math>f</math> لە کۆمەڵەی <math>A</math> بۆ کۆمەڵەی <math>B</math> بە <math>f:A\to B</math> هێما دەکرێت.
نموونەی ۱ فانکشن نانوێنێت، لەبەر ئەوەی دانەی ۳ لە کۆمەڵەی <math>X</math> بە دوو دانەی (<math>b</math> و <math>c</math>) لە <math>Y</math> بەستراوەتەوە. بەڵام شێوەی ۲ فانکشن دەنوێنێت. هەر چەند دوو دانەی جیاواز لە کۆمەڵەی <math>X</math> بە یەک دانەی تایبەتی لە <math>Y</math> بەستراونەتەوە.
==بوار ==
'''بوار''' ({{بە ئینگلیزی|domain}})ی فانکشن بریتییە لە کۆمەلە بڕەکانی دەتوانین بە فانکشنێک بدەین تا ئامانجی [[مەودا (بیرکاری)|مەودا]] بەدەست بێت. بە دەستەواژەیەکی تر، ئەگەر فانکشنێک بە شێوەی جوتە ڕێکخراو دیاری بکرێت، بڕەی یەکەمی جوتە ڕێکخراوەکان بواری فانکشنەکەیە و بە شێوەی Df دیاری دەکرێت. بواری فانکشن بە ڕێگای ئاشکرا و ڕێگای نائاشکرا دیاری دەکرێت، بە بەکار هێنانی ئەو هاوکێشە کە فانکشنەکە پێناسە دەکات.