کۆلۆنیالیزم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٣:
'''ئیستیعمار''' وشەیێکی [[عەرەبی]]یە بە واتای ئاوەدان کردن و خواستنی ئاوەدانی بۆ شوێنێک. بەڵام ئەوڕۆکە بە واتای دەستتێوەردانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتێکی خاوەن دەسەڵاتە لە وڵاتێکی دیکەدا بە بەھانەی ئاوەدانی.<ref>http://www.collinsdictionary.com/dictionary/english/colonialism</ref>
 
'''ئیستیعماری کلاسیک''' دوای [[شەڕی جیھانیی دووەم|شەڕی دووهەمی جیهانی]] شوێنی خۆی بە '''ئیستیعماری نوێ''' داوە کە بە شێوازی نوێی سیاسی، ئابوری، کولتووری و کۆمەڵایەتی لە خۆ دەگرێ. هاتنە سەرکاری بەکرێگیراوانی خۆماڵی کە لە ڕواڵەتدا داکۆکی لە دابینکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان دەکەن؛ دەستێوەردان لە هەڵبژاردە نەتەوەییەکان و بەلارێدابردنی حکوومەتە یاساییەکان؛ برەودان بە ئاڵۆزییە نێوخۆییەکان و هاوکاریی تەکنیکیی سنووردار بۆ بە ئاراستەدابردنی ئابووری وڵات بەرەو بوارە دڵخوازەکان و فرۆشتنی چەکو چوڵی سەربازی بە نرخێکی زۆر گران لە نموونەکانی شێوازی ئیستیعماری نوێیە کە لە لایەن داگیرکەرانەوە پیادە دەکرێ.