جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ویکیپیدیا:ھۆکارەکانی جیابوونەوەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی»

ب (گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی Arameat (لێدوان) بۆ دوایین دەستکاریی ئاسۆ)
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
== ئەلفوبێ ==
 
سۆرانییەکان لە دوو وڵاتی ئێران و عێراق دەژین. لەم دوو وڵاتەدا لە مێژەوە ئەلفوبێی عەرەبیئارامی بە کار دێت و کوردەکانیش ئەلفوبێی کوردییان لە ئەلفوبێی عەرەبییەوەئارامی وەرگرتووە. نووسەرە سۆرانییەکان، نووسراوەکانیان بە ئەلفوبێی عەرەبیئارامی بڵاو دەکەنەوە. کتێبەکانی قوتابخانە لە ھەرێمی کوردستان، ڕۆژنامەکان، گۆڤارەکان و ماڵپەڕە سۆرانییەکان بە ئەلفوبێی عەرەبیئارامی دەنووسرێن. خوێندن و نووسین بەم ئەلفوبێ بووە بە عادەت و خوێندن و نووسینی کوردی بە ئەلفوبێی لاتینی بۆ زۆربەی سۆرانییەکان سەختە. بە تایبەت ئەگەر دەقێکی درێژ بێت. بە ھۆی ئەم مەبەستانەوە بڕیارمان دانا لە ویکیپیدیا بۆ زۆرتر کردنی بەشداری و نزیکتر کردنەوەی بەکارھێنەران وتارە سۆرانییەکان بە ئەلفوبێی سۆرانی بنووسین.
 
چەپ بۆ ڕاست بوونی رووکاری بنەڕەت لە ku.wikipedia.org کێشەیەکی گەورە بوو بۆ نووسین بە ئەلفوبێی سۆرانی. ئەم کێشەیە بە دروست کردنی دوو قاڵبی RTL و /RTL تا ڕادەیەک چارەسەر کرا بەڵام کاتێک بەکارھێنەر زمانی ڕووکاری دەکرد بە سۆرانی، ئەم جارە وتارە کورمانجییەکان دەشێوان. ئەم جارە نەدەکرا بۆ ھەموو وتارە کورمانجییەکان (١٢٠٠٠ وتار) قاڵبی LTR دابنێین.
٣٬١٦٨

دەستکاری