جوانیناسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: گواستنەوەی 1 پەیوەندیی نێوانویکی، ئێستا دابین کراوە لەسەر ویکیدراوە لە d:q35986
No edit summary
ھێڵی ١:
'''جوانیناسی''' یان '''فەلسەفەی ھونەر''' لە لقەکانی [[فەلسەفە|فەلسەفەیە]] کە دەپەرژێتە سەر سروشتی [[جوانی]]، [[ھونەر]]، [[تام]] و ھەروەھا ئافراندن و چێژوەرگرتن لە جوانی. فەیلەسووفانی جوانیناس لە خۆیان دەپرسن مرۆڤ حەز بە دیتنی چی دەکا، یان حەز بە گوێگرتن لە چی دەکا و بۆچی حەز بەوانە دەکا.
==مێژووی وشەکە==
وشەی جوانیناسی بۆ یەکەم جار لە ساڵی ۱۷۵۰ی زایینیدا لە کتێبی ئیستاتیکای [[باومگارتن]] بەکار هات، لەم کتێبەدا باومگارتن هەوڵی داوە پەیوەندییەکی نێوان هەڵسەنگاندنی جوانی لە لایەکەوە تیۆری [[هونەر]] لە لایەکی دیکەوه دەستنیشان بکات. مەبەستی باومگارتن لەو کتێبەدا ئەوەیە کە ڕاڤەیەک لە هونەر بکات کە تیایدا هونەر وەک جۆرێک لە داهێنانی مرۆیی نوێندراوە کە مەبەست و دوائاکامی هەمان ئاراستەکردنی جوانییە. بەڵام گۆڕانکارێکی هەرە مەزن لەم بوارەدا [[ئیمانووێل کانت]]، فەیلەسوفی ئەڵمانی سەردەمی ڕۆشەنگەری، وەدیهێنا. لە کتێبی [[ڕەخنەی عەقڵی پەتی]]دا بە میتۆدی میتافیزیکی شیکاریی و وردبوونەوەی فەلسەفی ویستوویەتی بابەتی جوانیناسانە لێکبداتەوە. [[کانت]] جوانی وەکوو پردێک لە نێوان دوو جیهانی دەرهەست و بەرهەست دادەنێ و تام و جێژی وەدیهاتوو لە بەرهەمێکی هونەری، لە هەستەکانی تری مرۆڤ جیا دەکاتەوە و ناویان دەنێتە (تام و چێژی بێ لایەنەکان).
لەم ڕوانگەیەوە جوانی وەک دیاردەیەکی سەرانسەر پەیوەندیدار بە هەستەوە ڕەچاو دەکرێ کە خاوەن بایەخێکی ڕۆحی و دەروونییە. لە سەدەی نۆزدەهەمدا [[هێگڵ]] (جوانی)ی بە وێنەی ڕەنگدانەوەی هەستئامێزی هزر لە قەڵەم دەدا و گرینگی زۆری دەدایە باسە تیۆریکانی کانت.
لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەم بەم لاوە، جوانیناسی بە شێوەیەکی بەربڵاو هاتە ناو جیهانی ئەدەبەوە.