زرێبار: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی خێرای پۆلی گۆلەکان (بە HotCat)
No edit summary
ھێڵی ٧:
[[ئەنوەر ڕەوشەن]] لێکۆڵینەر و نووسەری مەریوانی، لە ساڵی [[٢٠٠٨]] دا، فیلمێکی بەڵگەیی بەناوی [[زرێبار، شوناسێکی دێرینی ئەم ھەرێمە]] ئامادە کرد. لە بەشی یەکەمی فیلمەکەدا پسپۆڕان و لێکۆڵینەرانی شاری مەریوان لەسەر ناو و مێژووی زرێبار لێدوانێکی زۆر دەکەن و چەند پیرەوەپیاوی ناوچەکە ئەفسانەی دروست بوونی گۆلەکە دەگێڕنەوە. ئەفسانەکە وایە کە لە جێگەی گۆلەکەدا شارێک بووە کە حاکمەکەی ناوی '''فەیلەقووس''' بووە. دەروێشێک لەگەڵ ژنە دووگیانەکەی بە سواریی کەرێکەوە دەگەنە شارەکە و پیاوانی فەیلەقووس کلکی کەرەکە دەقرتێنن و ژنەکە دادەکەوێت و مناڵەکەی لەباردەچێ. دەروێشەکە سکاڵا دەکا لە حاکم. فەیلەقووس بە خراپتر وەڵامی دەداتەوە و دەروێشەکە دەچێتە سەر کێوێک و سەری لە سەر زەوی دادەنێت و دەپاڕێتەوە لە خوا. کە سەر بەرز دەکاتەوە شارەکە بووە بە ژێر ئاوەوە و گۆلی زرێبار بەم شێوە دروست دەبێ. لە بەرزایییەکانی ڕۆژھەڵاتی زرێباردا قەبرێک ھەیە کە دەوترێ قەبری ئەو دەروێشەیە.
 
==هۆنراوه‌ی شاعیره کورده‌کان سه‌باره‌ت به زرێبار==
مامۆستا ناری له هۆنراوه‌یه‌کدا که بۆ شێخ مه‌حموودی حه‌فیدی وتوه‌ ده‌ڵێت:
که من غه‌رقی '''زرێباری''' خه‌می تۆ بم له بێلوو دا
له ناڵه و شیوه‌ن و ده‌رد و خه‌می ئه‌غیار و یارم چی
== گالەری ==