ڕینێسانس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زیادکردن
زیادکردن
ھێڵی ١:
'''ڕێنێسانس''' بزاڤێکی فەرھەنگیی گرینگ و دەسپێکەری سەردەمێک لە شۆرشی زانستی و چاکسازیی ئایینی و پێشکەوتی ھونەری بوو لە [[ئەورووپا|ئەورووپادا]]. ڕێنێسانس ڕۆژگاری پەڕینەوەیە لە [[سەدەکانی ناوەڕاست|سەدەکانی ناوەڕاستەوە]] بۆ [[سەردەمی نوێ]]. یەکەمجار، فەڕانسەیی‌یەکان زاراوەی ڕێنێسانس-یان لە سەدەی ١٦ھەمدا بەکار ھێنا. زیاتر سەرەتای ڕۆژگاری ڕێنێسانس دەگەڕێننەوە بۆ سەدەی چواردەھەم لە باکووری ئیتالیا. ئەم بزاڤە لە سەدەی پانزدەھەمدا باکووری ئەورووپاشی گرتەوە. ڕێنێسانس بارەوباربوونێکی ٣٠٠ ساڵەیە کە لە [[فلۆرانس|فلۆرانسەوە]] دەستی پێکرد و لە [[ئینگلیز|ئینگلیزدا]] گەیشتە کۆتایی.
 
ڕێنێسانس لە ساڵەکانی ١٣٠٠ لە ئیتالیا دەستی پێکرد و لە ماوەی ٣٠٠ ساڵدا لە سەرتاسەری ئەورووپا بڵاو بووەوە. بەدەگمەن لە ماوەیەکەی ئەوەندە کورت لە باری مێژویییەوە ڕووداوگەلی جۆراوجۆر ڕوو دەدەن، کەچی ئەم سێ سەدەیە پڕە لە گۆڕانی بناخەیی و چالاکیی گەورە. جیھانی ئەمڕۆ ئاکامی ھەرئەو ئەمچەشنە چالاکییانەیە، چونکو ڕێنێسانس بناخەکانی ئابووری، سیاسی، ھونەری و زانستیی ژیارەکانی ئێستای [[جیھانی ڕۆژاوایی|ڕۆژاوای]] سەرلەنوێ داڕژاندەوە.
 
زانست و ھونەر پێشکەوتنیپێشکەوتی گەورەیان لە ئیتالیای سەدەی پازدەھەم و شازدەھەم بەدی ھێنا. زانستیاران، ھۆنەران و فەیلەسووفانێک دەرکەوتن کە بە سەرۆگرتنەوەسەرۆگری لە کەلەپووری ڕەسەنی ڕۆم و یۆنان، بە چەشنێکی تازەتر سەیری جیھانیان دەکرد. وێنەکێشان کەوتنە کۆڵینەوەی لەشی مرۆڤ و بە شێوەیەکی ڕاستەقینخوازانە ئەندامەکانی لەشیان دەکێشا. فەرمانڕەواکان ماڵگەل و بەرھەمگەلی ھونەریی گەورەیان لە تالارسازان و ھونەرمەندان داخواز دەکرد. ئەم باوەڕە تازانە بەزوویی لەبە سەرانسەری ئەورووپائەورووپادا بڵاو بووەوە.
 
سەردەمی ڕێنێسانس سەردەمی [[ئاوەزپەرستی]] (ڕاشیۆنالیزم)، [[بیرکاری]]، [[لۆژیک]] و [[مرۆڤپەروەری]]‌یە. لەو سەردەمەدا کڵێسە و بیرە ئایینییەکان بە لایەکەوە دەنرێن و وەکوو ڕۆم و یۆنانی کۆن پێشکەوتی زانستی دەبێتەوە جێگەی باس و گفتوگۆ. لەو سەردەمەدا گەلەک شتی نوێ داھێنران، بۆ نموونە، چاپ، جەمسەرنوێن، تەلەسکۆپ؛ ھەروەھا بەھۆی گەشەی دەریاوانییەوە، کیشوەری ئەمریکا دۆزرایەوە.
 
{{کۆلکە}}