پەستاندنی داتا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب چاکسازی
ب ←‏لایەنی تیۆری: ڕاستکردنەوە: شیعرەکە هی پیرەمێردە
ھێڵی ١٦:
ئەلگۆریتمە بەناوبانگەکانی پەستاندن بە زۆری زۆر ئاڵۆزن بۆ ئەوەی زۆرترین چوستییان هەبێت، بەڵام بیرۆکەی پەستاندن بیرۆکەیەکی سادەیە. بۆ نموونە ئەگەر سەیری ئەو چەند پیتە بکەیت: "AAAAABBBCCCCA" دەبینی پیتەکان هەر یەکەی چەندین جار دووبارە بووەتەوە، دەتواندرێ هەمان داتا بەم شێوەیە بنووسین: "5A3B4C1A". جاری یەکەم ١٣ پیتی پێویست بوو، بەڵام لە جاری دووەم کەم بوویەوە بۆ تەنها ٨ پیت. کەواتە ڕێژەی پەستانەکەی دەکاتە ١٣:٨ (بە سێزدە بۆ هەشت دەخوێندرێتەوە).
 
یاخود ئەگەر سەیری ئەو دوو دێڕە شیعرەی [[نالیپیرەمێرد]] بکەین:<blockquote>دولبەرم دەناڵم شەو لە تەنیایی</blockquote><blockquote>دەناڵم بۆ گوڵێ کە دوورە لە ڕۆشنایی</blockquote><blockquote>شەو کە دوورە لە خەیاڵی خاڵانم</blockquote><blockquote>لە تەنیایی لە ڕۆشنایی خاڵانم بووم بە میوانی</blockquote>ئەو دوو دێڕە هۆنراوەیەی نالی[[پیرەمێرد]] ٢٦ وشەیە، و لە ١١٣ پیت و ٢٢ بۆشایی پێکدێت. ئەگەر ئەو دوو دێڕە هۆنراوەیە لە ناو پەڕگەیەکدا هەڵگرین و هەر یەک لە پیت و بۆشاییەکان یەک یەکەی [[بیرگەی کۆمپیوتەر|بیرگە]] بگرن، ئەوا قەبارەی پەڕگەکە دەبێت ١٣٥ یەکە. بۆ ئەوەی قەبارەکەی کەم بکەینەوە، دەبێت بەدوای دووبارەبووەکاندا بگەڕێین. ئەگەر سەیری هەڵبەستەکە بکەین دەبینین:
* "دەناڵم" دوو جار هاتووە
* "شەو" دوو جار هاتووە
ھێڵی ٥٥:
|}
 
ئێستا ئەگەر هۆنراوەکە بنووسینەوە بەڵام لە شوێنی وشە دووبارە ووەکان تەنها ژمارەکانیان دابنێین، هۆنراوەکە بەو شێوەیە دەبێت:<blockquote>دولبەرم ١ ٢ ٣ ٤</blockquote><blockquote>١بۆ گوڵێ ٥ ٣ ٧</blockquote><blockquote>٢ ٦ ٥ ٣ خەیاڵی ٨</blockquote><blockquote>٣ ٤ ٣ ٧ ٨ بووم بە میوانی</blockquote>دوو دێڕەکە ئێستا زۆر کورتتر بووەتەوە لە جاران، بەڵام ئێستا دەبێت لیستەکەش لە گەڵ پەڕگەکە هەڵبگیرێت. ئەگەر وادابندرێ کە هەر پیت، ژمارە یان بۆشاییەک یەک یەکەی بیرگەی پێویستە ئەوا قەبارە دوو دێڕەکە لە ئێستادا ٧٠ یەکەیە و قەبارەی لیستەکە (بە ژمارەکانیشەوە) ٤٦ یەکە. بە هەردووکیان دەکاتە ١١٦ یەکە. لە کاتێکدا پێش پەستاندنەکە پێویستی بە ١٣٥ یەکە بوو. کەواتە ١٩ یەکە پاشەکەوتکرا. لەوانەیە ١٩ یەکە زۆر نەبێت، بەڵام ئەوە تەنها دوو دێڕە، ئەگەر هەموو دیوانی نالیپیرەمێرد بپەستێندرێ، ئەوا واڵاییەکی زۆر پاشەکەوت دەکرێ.
 
== وتارە پەیوەندیدارەکان: ==