پەستاندنی داتا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «Data compression»
 
پەرەپێدان
ھێڵی ٣:
هەرچەندە پەستاندن سوودی زۆرە بەڵام بەخۆڕاییش نییە، بۆ بەکارهێنانەوەی داتاکە، دەبێت سەرەتا داتاکە [[شیتەڵکردنەوەی داتا|شیتەڵبکرێتەوە]]. ئەمەش کات و توانای پڕۆسێسکردنی پێویستە. بەمەش [[کات]] دەکرێتە قوربانی بۆ بەدەستهێنانی [[واڵایی]] زۆرتر. وە یەکێک لە خاڵەکانی تر لە کاتی بەکارهێنانی پەستاندن کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێ ئەوەیە کە ئەگەر پەستاندنی بەفیڕۆدەر بەکاربهێندرێ، بەشێک لە داتاکە ون دەبێت.
 
== جۆرەکانی پەستاندنی داتا ==
== بەفیڕۆنەدەر ==
 
=== بەفیڕۆنەدەر ===
ئەلگۆریتمە بەفیڕۆنەدەرەکانی پەستاندن سوود لە دووبارەبوونەوەی داتا وەردەگرن بۆ ئەوەی داتا بپەستێنن بەبێ لەدەستدانی زانیاری، بۆ ئەوەی بتواندرێ پێچەوانە بکرێتەوە. ئەم جۆرە پەستاندنە بەهۆی ئەوەوە دەشێ کە زۆربەی داتاکان دووبارەبوونەوەیان تێدایە. بۆ نموونە هەندێک بەشی وێنەیەک دەکرێ هەمان ڕەنگیان هەبێت؛ لە بری ئەوەی ئەو شوێنە بە "پێکسڵی سوور، پێکسڵی سوور، ..." هەڵبگیرێت، دەتواندرێ بە "١٣٥ پێکسڵی سوور" هەڵبگیرێ، بەمەش واڵاییەکی زۆر بەردەست دەبێت بەبێ لەدەستدانی هیچ زانیارییەک.
 
چەندین ڕێگا هەیە بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی پەڕگە بەبێ لەدەستدانی زانیاری. ڕێگاکانی ڵێمپێڵ-زیڤ (LZ) لە بەناوبانگترین ڕێگاکانن.<ref>{{Cite journal|last=Navqi|first=Saud|author2=Naqvi, R.|author3=Riaz, R.A.|author4=Siddiqui, F.|title=Optimized RTL design and implementation of LZW algorithm for high bandwidth applications|journal=Electrical Review|date=April 2011|volume=2011|issue=4|pages=279–285|url=http://pe.org.pl/articles/2011/4/68.pdf}}</ref> DEFLATE یش جۆرێکە لە LZ کە گرنگی بە خێرایی شیتەڵکردنەوە و ڕێژەی پەستاندن دەدات، لە بەرامبەردا پەستاندنی بەهۆی ئەو ڕێگایە دەکرێ هێواش بێت. DEFLATE لە PKZIP، Gzip، و PNG بەکارهاتووە. یەکێک لە شێوازەکانی دیکەی پەستاندن ئەلگۆریتمی LZW (ڵێمپێڵ-زیڤ-وێڵچ)ــە کە لە وێنەی [[جی ئای ئێف|GIF]] بەکارهاتووە. وە ڕێگایێکی دیکەش کە شایەنی باس بێت ئەلگۆریتمی LZR (ڵێمپێڵ-زیڤ-ڕێنو)ــە کە بنچینەی شێوازی Zip ــە.
 
=== بە فیڕۆدەر ===
پەستاندنی داتای بەفیڕۆدەر پێچەوانەی پەستاندنی داتای بەفیڕۆنەدەرە. لەم جۆرە شێوازانە، ون بوونی هەندێک لە زانیارییەکان ئاساییە. ئەم جۆرە پەستاندنە هەندێک زانیاری ناگرنگ فڕێدەدات بۆ واڵاکردنی شوێن، لەبەر ئەمەش ڕێژەی پەستاندنی زۆرترە لە شێوازی یەکەم. وێنەی JPEG و پەڕگەی دەنگیی MP3یش ئەو ڕێگایە بەکار دەهێنن.
 
== چۆن داتا دەپەستێندرێ؟ ==
ئەلگۆریتمە بەناوبانگەکانی پەستاندن بە زۆری زۆر ئاڵۆزن بۆ ئەوەی زۆرترین چوستییان هەبێت، بەڵام بیرۆکەی پەستاندن بیرۆکەیەکی سادەیە. بۆ نموونە ئەگەر سەیری ئەو چەند پیتە بکەیت: "AAAAABBBCCCCA" دەبینی پیتەکان هەر یەکەی چەندین جار دووبارە بووەتەوە، دەتواندرێ هەمان داتا بەم شێوەیە بنووسین: "5A3B4C1A". جاری یەکەم ١٣ پیتی پێویست بوو، بەڵام لە جاری دووەم کەم بوویەوە بۆ تەنها ٨ پیت. کەواتە ڕێژەی پەستانەکەی دەکاتە ١٣:٨ (بە سێزدە بۆ هەشت دەخوێندرێتەوە).
 
یاخود ئەگەر سەیری ئەو دوو دێڕە شیعرەی [[نالی]] بکەین:<blockquote>دولبەرم دەناڵم شەو لە تەنیایی</blockquote><blockquote>دەناڵم بۆ گوڵێ کە دوورە لە ڕۆشنایی</blockquote><blockquote>شەو کە دوورە لە خەیاڵی خاڵانم</blockquote><blockquote>لە تەنیایی لە ڕۆشنایی خاڵانم بووم بە میوانی</blockquote>ئەو دوو دێڕە هۆنراوەیەی نالی ٢٦ وشەیە، و لە ١١٣ پیت و ٢٢ بۆشایی پێکدێت. ئەگەر ئەو دوو دێڕە هۆنراوەیە لە ناو پەڕگەیەکدا هەڵگرین و هەر یەک لە پیت و بۆشاییەکان یەک یەکەی [[بیرگەی کۆمپیوتەر|بیرگە]] بگرن، ئەوا قەبارەی پەڕگەکە دەبێت ١٣٥ یەکە. بۆ ئەوەی قەبارەکەی کەم بکەینەوە، دەبێت بەدوای دووبارەبووەکاندا بگەڕێین. ئەگەر سەیری هەڵبەستەکە بکەین دەبینین:
* "دەناڵم" دوو جار هاتووە
* "شەو" دوو جار هاتووە
* "لە" سێ جار هاتووە
* "تەنیایی" دوو جار هاتووە
* "دوورە" دوو جار هاتووە
* "کە" دوو جار هاتووە
* "ڕۆشنایی" دوو جار هاتووە
* "خاڵانم" دوو جار هاتووە
کەواتە هەردوو دێڕ لە تەنها ١٥ وشە پێکهاتووە، حەوتیان دووبارە نەبووبوونەوە: (میوانی، گوڵێ، خەیاڵی، دولبەرم، بۆ، بە، بووم). ئەگەر خشتەیەک بۆ وشە دووبارەبووەکان درووست بکەین و هەر یەکەی ژمارەیەکی بۆ دابنێین بۆ نیشانکردن، بەم شێوەیە دەبێت:
{| class="wikitable"
!وشە
|-
|دەناڵم
|-
|شەو
|-
|لە
|-
|تەنیایی
|-
|دوورە
|-
|کە
|-
|ڕۆشنایی
|-
|خاڵانم
|}
 
ئێستا ئەگەر هۆنراوەکە بنووسینەوە بەڵام لە شوێنی وشە دووبارە ووەکان تەنها ژمارەکانیان دابنێین، هۆنراوەکە بەو شێوەیە دەبێت:<blockquote>دولبەرم ١ ٢ ٣ ٤</blockquote><blockquote>١بۆ گوڵێ ٥ ٣ ٧</blockquote><blockquote>٢ ٦ ٥ ٣ خەیاڵی ٨</blockquote><blockquote>٣ ٤ ٣ ٧ ٨ بووم بە میوانی</blockquote>دوو دێڕەکە ئێستا زۆر کورتتر بووەتەوە لە جاران، بەڵام ئێستا دەبێت لیستەکەش لە گەڵ پەڕگەکە هەڵبگیرێت. ئەگەر وادابندرێ کە هەر پیت، ژمارە یان بۆشاییەک یەک یەکەی بیرگەی پێویستە ئەوا قەبارە دوو دێڕەکە لە ئێستادا ٧٠ یەکەیە و قەبارەی لیستەکە (بە ژمارەکانیشەوە) ٤٦ یەکە. بە هەردووکیان دەکاتە ١١٦ یەکە. لە کاتێکدا پێش پەستاندنەکە پێویستی بە ١٣٥ یەکە بوو. کەواتە ١٩ یەکە پاشەکەوتکرا. لەوانەیە ١٩ یەکە زۆر نەبێت، بەڵام ئەوە تەنها دوو دێڕە، ئەگەر هەموو دیوانی نالی بپەستێندرێ، ئەوا واڵاییەکی زۆر پاشەکەوت دەکرێ.
 
 
 
== وتارە پەیوەندیدارەکان: ==
* [[زانستی کۆمپیوتەر]]
* [[دراوە|داتا]]
* [[بیرگەی کۆمپیوتەر]]
* [[واڵایی]]
 
== See alsoسەرچاوەکان: ==
* [[ویکیپیدیای ئینگلیزی]]
* [http://computer.howstuffworks.com/file-compression.htm HowStuffWorks]
 
== Referencesپەراوێزەکان ==
{{Reflist|30em}}
[[پۆل:کۆگەی کۆمپیوتەر]]