پاشیەکی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Cauchy sequence illustration2.png|چەپ|وێنۆک|250px|یەک پاشیەکی بێپایانبێکۆتایی لە ژمارە ڕاستییەکان]]
لە [[بیرکاری]]دا، '''پاشیەکی''' (بە ئینگلیزی: ''Sequence'') لیستێکی ڕیـزدارە لە شتەکان یان ڕووداوەکان. وەکوو [[کۆمەڵ (بیرکاری)|کۆمەڵ]]ەکان، پاشیەکییەکانیش [[ئەندام (بیرکاری)|ئەندام]]یان ھەیە (''ڕستە''شی پێدەگوترێت) و ژمارەی ڕستەکانی یەک پاشیەکی (دەکرێت [[بێکۆتایی]] بێت) پێدەگوترێت ''درێـژاییی'' ئەو پاشیەکییە. بەپێچەوانەی کۆمەڵەکانەوە، لێرەدا ئەندامەکانی ڕێـک وەکوو یەک بۆیان ھەیە چەندجار لە شوێنەکانی جیاوز لە پاشیەکییەکاندا دەربکەون.
==پێناسە==
ھێڵی ١٦:
 
نموونەیەک لە پاشیەکی ڕاستییە.
==چەمکی پاشیەکی==
کۆمەڵەی ژمارە سروشتییەکانی جووت بە شێوەی خوارەوەیە
::<math>\mathbb{N}_e=\{2,4,6,8,... ,2n,... \}</math>
یەکەمین ئەندام ژمارەی ۲ یە و n-ومین ئەندام ۲n.
کۆمەڵەی ژمارە سروشتییەکان بە شێوەی خوارەوەیە
::<math>\mathbb{N}=\{1,2,3,4,5,... ,n,... \}</math>
دەتوانین نەخشەیەک لە کۆمەڵەی ژمارە سروشتییەکان بۆ کۆمەڵەی ژمارە سروشتییە جووتەکان پێناسە بکەین، ئەو نەخشەیە ئەندامێکی ژمارە سروشتییەکان وەکوو پێدراوێک وەردەگرێت و ژمارەیەکی سروشتی جووتمان دەداتێ. بە واتایەکی تر دەتوانین نەخشەی
 
<math>f:\mathbb{N}\to \mathbb{N}_e</math>
 
بە ڕێسای <math>\forall n\in
 
<\mathbb{N}:f(n)=2n</math> پێناسە بکەین. ئەگەر ئەندامەکانی نەخشە بە شێوەی کۆمەڵێک لە جووتەڕێکخراو بنووسین بە شێوەی خوارەوە دیاری دەکرێن
 
::<math>f=\{(1,2),(2,4),(3,6),(4,8),... ,(n,2n),... \}</math>
 
نموونەیەکی تر نەخشەی <math>g(x)=(x-3)^2+1</math>
بە جێی ژمارەی ڕاستی، ژمارەی سروشتی دەدەینه بە بواری نەخشەکە کەواتە
::<math>g(1)=5,g(2)=2,g(3)=1,g(4)=2,...</math>
هەر وەک دیارە نەخشەی g هەر ژمارەی سروشتی وەکوو پێدراوێک وەردەگرێت و ژمارەیەکی ترمان دەداتێ.
f(n)=n<sup>۲</sup> یا <math>f(n)=\sqrt{n}</math>، دوو نموونەی ترن لە پاشیەکی، لێرەشدا n ژمارەی سروشتییە.
بەو چەشنە نەخشە کە بوارەکەیان ژمارەی سروشتییە دەڵێین پاشیەکی.
[[پۆل:ماتماتیک]]
[[پۆل: شیکاریی بیرکاری]]