دەوڵەتی سەلجووقی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Removing Link GA template (handled by wikidata)
ھێڵی ٤٤:
سەلجوقیەکان ئەچنەوە سەر ھۆزی (قنق) یەکێک لە ھۆزەکانی غەزوی بیست و سێیەم کە لقێکی تورکەکانن، ئەم ھۆزانە لەنیوەی دووەمی سەدەی شەشەمی زاینیەوە دەستیان کرد زنجیرەیەک کۆچگردن بۆ خاکەکانی ئەنادۆڵ بە ھۆکاری جیاواز، کە ھۆکاری سەرەکی ئەبێت بۆ گوزەران و زەوی بوو بێت، و لەکاتی کۆچکردنەکە ھۆزەکە ماوەیەک لە جرجان و تەبڕستان مانەوە و لێرە ئەندامانی ھۆزەکە لە خزمەتی پاشای تورکی (بیگۆ)دا بوون، لەوانەش (سەلجوقی کوڕی دەقاق) کە لە گەورەکانیان بوو وپایەی سەرۆکی سوپای وەرگرت لای پاشا تورکیەکە، بەڵام بە ھۆی بەھێزی سەلجوق و گوێڕایەڵی ھۆزەکەی بۆی، بیگۆ ترسا لە دەست بەسەراگرتنی سوپای تورکی و لە سەلجوق، ھەتا پلانی کوشتنی دانا، کاتێک سەلجوق بەمەی زانی ھۆزەکەی کۆ کردەوە و ڕۆیشتن بەرەو شاری خەجنەدە لە نزیک ڕووباری سیحۆن، کە حوکمی ئیسلامە باڵی کێشا بوو بەسەر ئەو ناوچەیەدا، لێرەدا سەلجوق [[ئیسلام]] بوونی خۆی ڕاگەیاند و جەنگا لەگەڵ تورکە بت پەرستەکانی ناوچەی تورکستان.
[[پەڕگە:Gaznaly-seljuk Dandanaqan.jpg|thumb|220px|شەڕى داندقان لە نێوان غەزنەوى وسەلجوقیەکان]]
لە سەدەی پێنج کۆچیەوە ھێزی سەلجوقی بەرز بوویەوە و بوو بە دەوڵەتێکی بەھێز، کە ئەمەش بووە ھۆی قەلەقی سوڵتان مەحمود غەزنەوی حاکمی دەوڵەتی غەزنەوی لە وڵاتی ھند وفارس، لەبەر ئەوە مەحمود ھێرشی کردە سەر سەلجوقیەکان ساڵی( ٤١٥ک،٤١٥ک) ، ودەستی گرت بەسەر سوڵتانەکەیان ئەرسەلان بیگۆ و ژمارەیەکی زۆر لە شوێنکەوتووەکانی، و ئەرسەلانی ناردە بەندیخانە تا چوار ساڵ و پاشان مرد، بەڵام لە ساڵی ٤١٩ک، سەلجوقیەکان شۆڕشیان کرد و دەرچوون لە ژێر حوکمی مەحمود، مەحمود چەند سەربازێکی بۆ ناردن سەلجوقیەکان شکاندنیان و بەردەوام بوون لە ڕۆیشتنین بەرەو وڵاتی ئەودیو ڕووبار، چەند شارێکیان تێکدا و وێرانیان کرد، مەحمود میر تۆسی بۆ ناردن کە دوو ساڵ لە وڵاتە دوایان کەوت بەڵام مەحمود کۆچی دوایی کرد ساڵی ٤٢١ک بێ ئەوەی بە تەواوی دەست بگرێت بەسەر سەلجوقیەکاندا، و کوڕەکەی مەسعودی کوڕی مەحمود ڕێکەوت لەگەڵیان و ماوەیەک ناکۆکی نێوانیان وەستا، و کاتێک مەسعود ڕۆیشت بۆ ھند بۆ سەرکوتکردنی یاخی بووەکان جارێکی تر سەلجوقیەکان شۆڕشیان کرد، سوپایەکی بۆ ناردن لە نیسابور بەیەک گەیشتن و شکاندنیان، پاشەکشەیان کرد بۆ ڕەی و دوایین جەنگ ڕویدا لە نێوانیان و نێوان مەسعود کەتوانی بیانشکێنێت، ھەموو ئەو شەڕانەی پێشتر باسمان کرد شوێنکەوتووەکانی ئەرسەلان بیگۆ کردیان، کاتێک تەغڕۆڵ بێگ کوڕی میکائیل (کوڕی برای ئەرسەلان) ھاتە جێگەی، و سەرکردایەتی شەڕەکانی سەلجوقی کرد دوای ئەوە دەوڵەتی سەلجوقی دامەزراند، و بووە ناکۆکیان لەگەڵ عەلی تەکین کە ئەیویست ئەو سەرکردایەتی سەلجوق بکات، و دوای چەن شەڕێک لە نێوانیان لە جەنگێکی گەورەدا لە ساڵی ٤٢١ک، تەغڕۆڵ شکا. بە ھۆی ئەم شکانەوە تەغڕۆڵ زۆر بەھێز نەما، داوای ڕێکەوتنی لە مەسعودی کوڕی مەحمود کرد، و مەسعود سودی لەو فرسەتە وەرگرت و نێرراوەکانی تەغڕۆڵی گرت و سوپای کۆ کردەوە و ڕۆیشت بۆیان و توشی شکستێکی گەورەی کردن، بەڵام لە کۆتایی جەنگەکەدا سەربازەکانی مەسعود بووە ناکۆکیان لەسەر دەستکەوتەکان، و سەلجوقیەکان سودیان لەو ناکۆکیە وەرگرت و ھێرشیان کردە سەر سەربازەکانی مەسعود و شکاندنیان و جارێکی تر سەلجوقیەکان سەرکەوتنیان بە دەست ھێنایەوە، لە کاتی ئەو جەنگە مەسعود لە نیسابور بوو و کاتێک ھەواڵی شەڕەکەی پێ گەیشت ترسا لێیان و ویستی زەویان باتێ تا واز لە دژایەتی بھێنن بەڵام ڕەتیان کردەوە، و مەسعود دوای ئەوەی نائومێد بوو لێیان ماوەیەک گوێی پێ نەدان، و لە کۆتاییدا بڕیاری دا بگەڕێتەوە بۆ شەڕ لەگەڵیان وسوپایەکی گەورەی کۆکردەوە، کە تەغڕۆڵ توانی بیانشکێنێت ساڵی ٤٢٨ک و دوای ئەو شەڕە سەلجوقیەکان دەستیان گرت بەسەر خۆراساندا.
 
لە ساڵانی دواتردا شەڕ بەردەوام بوو لە نێوانیان وتەغڕۆڵ سەرکەوتوو بوو، ومەسعود قەلەق بوو وسوپایەکی کۆکردەوە بەرەو [[خۆراسان]] ول ەگەڵ سەلجوقیەکان بەیەکیاندا لە جەنگی داندقاندا کە مەسعود شکا و ئەو شەڕە سەرەتای فەرمانڕەوایی سەلجوقیەکان و کۆتایی ھێزی [[غەزنەوییەکان]] بوو، دوای ئەوە مەسعود لە بەرگری وەستاو و سەلجوقیەکان یەکێک لە بەھێزترین دەوڵەتەکانی ڕۆژھەڵاتیان دامەزراند کە ساڵی ٤٢٩ک بە ساڵی دامەزراندنی تەواوی دەوڵەتەکە دادەنرێت.