حەسەن زیرەک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ←‏سەرەتای ژیان: دەستکاریی بچووک
ھێڵی ٣٤:
حەسەن زیرەکی لە مەڵبەندی موکریان لە دایک بووە. لەرۆژی [[٢٩ی تشرینی دووەم|٢٩ی تشرینی دووەمی]] ساڵی [[١٩٢١]]ی زایینی (ساڵی ١٣٠٠ی ھەتاوی). شوێنی لە دایکبوونی زۆر ڕوون نییە، بە گوێرەی قسەی خەڵکی شاری بۆکان زیرەک لە گەریکی قەڵای سرداری ئەم شارە لە دایک بووە و زۆر کەسیش لەوانەی کە لە نزیکەوە دەیناناسن، گوندی "ھەرمێلە" کە لە نێوان شاری [[سەقز]] و [[بۆکان]] ھەڵکەوتووە بە شوێنی لە دایکبوونی دەزانن.
 
باوکی ناوی عەبدوڵایە و دایکی ئامینی ناو بووە. باوکی لە لای خانانی ئاغای گوندی ھەرمێلە کاری کردووە، لە بەر لێھاتووی بە زیرەک ناوی دەرکردووە. ناوبراو جگە لە حەسەن دوو کوڕی دیکەی بە ناوەکانی حوسێن و مینە]] ھەبووە. لە تەمەنی ژێر دە ساڵیدا لەگەڵ چەن‌د کەس لە دەنگ‌خۆشانی [[بۆکان]] لە شاییەکانی ناو شار و گوندەکانی بۆکان [[گۆرانی]] وتووەتوە.
لە حەوت و ھەشت ساڵیدا بەردەستی مسگەری و قاوەچییەتی دەکاو ھەروەھا خزمەتی ماڵە دەوڵەمەندەکانی بۆکان کردووە.
زیرەک منداڵ دەبێ کە باوکی دەمرێ (تەمەنی ١١ ساڵان دەبێ کە باوکی کۆچی دوایی دەکات). بە دوای مردنی باوکیدا بنەماڵەکەیان لە دێ بار دەکا و دەچنە شاری سەقز.