گورچیلە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی Mohsen10024 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی CalakBot
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Urinary system.svg|230px|وێنۆک|گورچیلە ژمارەی ٢]]
'''گورچیلە''' (بە [[ئینگلیزی]]: Kidney) ئەو ئەندامەیە کە دەکەوێتە ناو [[سکە کەلێن]]ەوە.
 
 
گورچیلە یەکێکە لەو ئەندامە گرنگانەی مرۆڤ کە زۆر پێویستە، هەریەکە لە گورچیلەکان نزیکەی ٤ ئینج و نیو درێژە و قورساییەکەشی نزیکەی ١٤٠ گرام دەبێت، ڕۆژانە گورچیلەکانمان زیاتر لە ١٨٢ لیتر خوێن دەپاڵێون. هۆکاری زەردی میزی مرۆڤ بەهۆی ماددەی بیلرۆبینەوەیە (بەرهەمی تێکشکانی هیمۆگلۆبینی خوێن).
 
 
١- هەریەکە لە گورچیلەکان زیاتر لە ٢ ملیۆن یەکەی پاڵاوتنیان تیادایە. لیمفەگرێکان پاڵێوەری زۆر بچوکن کە لەتوانایاندایە خوێن بپاڵێون و ماددە زیانبەخشەکانیش لە خوێن لابدات.
 
٢- هەرچەندە کێشی گورچیلەکان ٠،٥% ی هەموو لاشەی مرۆڤ پێکدەهێنێت بەڵام بە بەراورد بە ئەندامەکانی تری لاشە خوێنێکی زۆری پێدەگات، نزیکەی ٢٥% ی ئەو خوێنەی کە لەلایەن دڵەوە دەهاوێژرێت دەڕوات بۆ گورچیلەکان.
 
٣- ڕۆژانە گورچیلەکان ١٠٠٠-٢٠٠٠ میللیلیتر میز دەپاڵێون و دروستدەکەنو ڕۆژانە بە گشتی نزیکەی لیتر و نیوێک میز دەردەهاوێژرێت لەلایەن هەر مرۆڤێکەوە. ڕۆژانە گورچیلەکان زیاتر لە ٤٠٠ جار خوێن دەپاڵێون.
 
٤- هەموو خولەکێک گورچیلەکان نزیکەی ١،٣ لیتر لە خوێن پاک دەکەنەوە، کە ئەوەش نزیکە لە هەمان بڕی میزی دروستبوو لەلایەن گورچیلەکانەوە لە ڕۆژێکدا واتە زۆربەی ماددە پاڵێوراوەکان دەگەڕێنەوە بۆ ناو لەش.
 
٥- نەخواردنەوەی ئاوی پێویست باوترین هۆکارە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە، هەربۆیە باشترە ئاوی گەرمی زۆر بخۆیتەوە بەڵام دڵنیا ببەرەوە لە خاوێنی و پاڵاوتنی. بڕی ئاوی پێویست بۆ پیاوان ڕۆژانە بەگشتی ٣،٧ لیترە و بۆ ژنانیش ٢،٧ لیترە.
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
{{کۆئەندام و ئەندامەکانی مرۆڤ}}
[[پۆل:کۆئەندامی کوێرەڕژێنە]]