جەنگی جیھانیی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ئاڵوگۆڕی Vickers_IWW.jpg لەگەڵ File:Vickers_machine_gun_in_the_Battle_of_Passchendaele_-_September_1917.jpg (لەلایەن CommonsDelinker بە ھۆی:File renamed: [[:commons:COM:FR#r
ھێڵی ٣٠:
پێشکەوتنی [[شۆڕشی پیشەسازی]] بوو بە ھۆی بەرەوپێشچوونێکی گەورەی ناکۆکی ئیستیعماری لە نێوان دەوڵەتە ئیستیعماریەکانی ئەوروپادا، لە پێناو سەرفکردنی شتومەک و بەدەستھێنانی کەرەستە سەرەتاییەکان و بەکارخستنی سەرمایە کە یەکێک بوو لە کێشەکانی ئەوروپا و پیاوە سیاسەکان چارەسەرێکیان بۆ نەئەکرا تەنھا لە ڕێگەی دەستبەسەراگرتنە ئیستعماریەکانەوە نەبێت کە ئەمەش بووە ھۆی ناکۆکی لە نێوان خودی ھێزە ئیستیعماریەکان خۆیاندا.
 
ھەروەھا ناکۆکی دەرکەوت لەسەر دەستگرتن بەسەر دەریاکاندا بە تایبەت لە نێوان [[بەریتانیا]] کە خۆی بە گەورەی دەریاکان دادەنا و ئاڵمانیای یەکگرتوو کە کەشتیگەلەکانی زۆر بە خێرایی پێش خست، ھەروەھا توندوتیژی زیادی کرد لە نیوان [[فەرەنسا]] و [[ئاڵمانیا]] لەسەر ناوچەکانی ئەلزاس و لۆرین دوای ئەوەی ئاڵمانیا دەستی بەسەردا گرتن دوای شەڕی ساڵی ١٨٧٠ و ھەروەھا ئەو دوو دەوڵەتە ڕێنەئەکەوتن لەسەر داگیرکردنی [[مەغریب]]، و ناکۆکیان لەسەر ئەو وڵاتە (مەغریب) دوو ئەزمەی بە خۆیەوە بینی، یەکەمیان لە ساڵی ١٩٠٥ و ١٩٠٦ دابوو و ئاڵمانیا تیایدا دەستگرتنی بە بەرژەوەندیە ئابووریەکانیەوە دەرئەبڕی و ئەزمەی دووەم ساڵی ١٩١١ لە ئەنجامی چوونە ناوەوەی ھێزە ئەڵمانیەکان بۆ ئەغادیر و ھەڕەشەی فەرەنسا لە بەکارھێنانی ھێزدا ڕوویدا و ئەمەش بوو بە ھۆی وازھێنانی فەرەنسا لە بەشێکی کۆنگۆ بۆ ئاڵمانیا لە بەرامبەر ئەوەی دەست بگرێت بەسەر مەغریبدا.مەغریبدادوای نه یجریا
 
=== ھاوپەیمانیەکان ===
ڕکەبەری توندی نێوان ھێزە ئەوروپیەکان لە پێناو فراوانکردنی بوارە ئیستیعماریەکانیاندا بەستنی چەند ڕێکەوتننامەیەکی نھێنی و ھاو پەیمانی سەربازی لێکەوتەوە، ھەریەک لە فەڕنسا و ئینگلتەرا بە پێی ڕیکەوتنی ودی ساڵی ١٩٠٤ بوون بە ھاوپەیمان، و ھاوپەیمانی سییانی لە نێوان ھەریەک لە ئاڵمانیا و ئیتاڵیا لەگەڵ ئیمپڕاتۆڕی نەمسا و مەجەڕ دامەزرا، کە ئەمەش ھاوپەیمانیەکی ناجێگیر بوو خێرا [[ئیتاڵیا]] لێی چووە دەرەوە و [[دەوڵەتی عوسمانی]] جێگەی گرتەوە دوای ئەوەی بوو بە ھاوپەیمان لەگەڵ ئاڵمانیا.