نیل: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
*/ ئاڕاستە */
ھێڵی ٥:
بەشی باکووری ڕووبارەکە بەناو [[بیابان|بیابانی]] سوودانی دا دەڕوات و دەچێتە میسر دواتر بە [[دەلتا (جوگرافیا)|دێلتایەکی]] گەورە کۆتایی دێت و دەڕژێتە ناو [[دەریای ناوین]]. شارستانیەتە میسریەکان و شانشینە سودانییەکان لە دێر زەمانەوە پشت بە ڕووبارەکە دەبەستن. زۆربەی شارە میسریەکان، بە تایبەتی کۆنەکان، لە نزیک ڕووبارەکە بنیاتنراون.
 
== ئاڕاستە ==
لە سەرەوەی خەڕتووم  نیل بە  نیلی سپی ناسراوە. ئەو ناوە هەندێک جار بۆ ئەو بەشەی ڕووباری نیل بەکاردێ کە دەکەوێتە نێوان [[دەریاچەی نۆ]] و خەڕتوومەوە. لە خەڕتووم نیلی سپی لەگەڵ نیلی شین یەکدەگرێت. نیلی سپی لە خۆرهەڵاتی ئەفریقای ئیستیوایی دەستپێدەکات و نیلی سپیش لە [[ئیتیۆپیا]] هەڵدەقوڵێت. هەردوو لقەکەش دەکەونە خۆرئاوای درزی خۆرهەڵاتی ئەفریقا.
 
=== سەرچاوە ===
سەرچاوەی نیل هەندێک جار بە [[دەریاچەی ڤیکتۆریا]] دەدەنرێت. بەڵام دەریاچەکەش چەندین ڕووباری گەورەی دەڕژێتە ناو، لەوانە: [[ڕووباری کاجێڕا]]، کە لە نزیک شارێکی تانزانیا بە ناوی بوکۆبا دەڕژێتە ناو [[دەریاچەی ڤیکتۆریا]]، گەورەترین سەرچاوەی ئەو دەریاچەیەیە.
 
وە شاری [[گیش ئابەی]]<nowiki/>ی ئیتۆپیش بە سەرچاوەی نیلی شین دادەنرێت.
 
لە  سەردەمانی کۆن [[دەریاچەی تانگانیکا]]<nowiki/>ش دەڕژایە ناو نیلی سپی و ڕووباری نیلی ١٤٠٠ کم درێژتر دەکردەوە، تا چەند ملیۆن ساڵێک پێش ئێستا کە بەهۆی تەقینەوەی گڕکانەکانی ڤیڕۆنگا ڕێگای ئاوی تانگانیکای گرت و چیتر نەیهێشت بڕژێتە ناو نیلی سپی.
 
 
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/نیل»