یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏گالەری: دانانەوەی پەڕگەی یۆهان کرۆیف
زیادکردنی بەشی یۆهان کرۆیف
ھێڵی ١٣٨:
== گۆڵکەری یانە لەمێژوودا ==
ئەو یاریزانەیە کە لەمێژووی بەرشەلۆنەدا زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە، ئەویش یاریزان [[لیۆنێل مێسی]] بە ٣٧١ گۆل (ئەو یاریزانە ھێشتا یاری بۆ یانەکەی دەکات بەمەش ئەگەری گۆلی زۆرتری ھەیە)
 
==سەردەمی یۆهان کرۆیف==
[[پەڕگە:Cruyff a la banqueta del Camp Nou.jpg|200px|وێنۆک|''کرۆیف'' لە یاریگای کامپ نو لەکاتی سەیرکردنی یاری بارسێلۆنا ساڵی ۲٠٠۹]]
[[یۆھان کڕۆیف]] ناوی تەواوی ''یۆھان ھنریک کرۆیف'' لەدایک بووی ڕێکەوتی ٢٥ی ٤ی ١٩٤٧ز باڵای ١٨٠ سم ،ناوبراو یاریزانی‌ پێشووی‌ [[ھەڵبژاردەی‌ ھۆڵەنداو]] داھێنەری‌ یاری‌ تیکی تاکا و بیرۆکەی‌ مێشکی‌ پلان بۆ داڕێژراو لە پشت نازناوەکانی‌ ھەڵبژاردەی‌ ھۆڵەنداوە و دامەزرێنەری فێرگەی لاماسیای تایەبت بە [[یانەی بارسێلۆنا]] و خاوەن خێراترین یاریزانی‌ جیھان لە تەکنیک و شوت و گۆڵکردن لە ناوەوەو دەرەوەی‌ ھێڵی‌ سزا ھەر ئەوەش وای‌ لە پێلێی‌ ئەفسانەی‌ بەڕازیلی‌ کە لە نێو باشترین ١٢٥ باشترین یاریزانانی‌ مێژووی‌ تۆپی‌ پێ ھەژماری‌ بکات.
دواجار دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە،لە ساڵی ۲٠۱٦ وەک سەرۆکی شانازی یانەی بارسێلۆنا کۆچی دوایی کرد.
[[پەڕگە:Homenatge Camp Nou Johan Cruyff.jpeg|200px|وێنۆک|پرسەی کۆچی دوایی یۆهان و ماڵئاوایی کردنی لە یاریگای کامپ نو ۲٠۱٦.]]
===یاریکردن لە بارسێلۆنا===
یۆھان ساڵی‌ ١٩٧٣ چووە ڕیزەکانی‌ یانەی‌ بەرشەلۆنەی‌ ئیسپانییەوە لە یەکەم وەرزیدا توانیان لالیگا بەدەستبھێنن لە دوای‌ ١٤ ساڵ دابڕان لەو نازناوەو ھەر لە ژیانی‌ وەرزشیدا توانی‌ سێ جار نازناوی‌ [[باشترین یاریزانی‌ ئەوروپا]] بەدەستبھێنێت .
 
===دەستکەوتەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا===
* خولی‌ یانەکانی‌ ئیسپانیا ١٩٧٤.
* جامی‌ ئیسپانیا لە ساڵی‌ ١٩٧٨.
* بەدەسھێنانی‌ سێ جار تۆپی‌ ئاڵتونی‌ باشترین یاریزانی‌ ئەوروپا ساڵانی‌ ١٩٧١-١٩٧٣-١٩٧٤.
* لەگەڵ بەرشەلۆنەدا توانی‌ لە ساڵی‌ ١٩٩٢ وەک ڕاھێنەر نازناوی‌ جامی‌ یانەکانی‌ ئەوروپا بەدەستبھێنێت وە ھەروەھا توانی بەرشەلۆنە لە ساڵی‌ ١٩٩٤ بگەینێتە یاری‌ کۆتایی‌ ھەمان جام.
*لە ساڵی‌ ١٩٨٩ جامی‌ سوپەری‌ ئەوروپی‌.
* ڕابەرێتی‌ بەرشەلۆنەی‌ کردووە بۆ بەدەستھێنانی‌ چوار جار خولی‌ ئیسپانی‌ لە ساڵانی‌ ١٩٩١-١٩٩٢-١٩٩٣-١٩٩٤.
* بەدەستھێنانی‌ جامی‌ سوپەری‌ ئیسپانی‌ لە نێوان ساڵانی‌ ١٩٩١-١٩٩٢.
 
 
== سەردەمی گواردیۆلا ==