وزەی ئاو: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٤:
 
وزەی هەڵکشان و داکشانی ئاوی دەریا ([[Wave Energy]])ئەمیش شێوەیەكی تری سوودوەرگرتنە لە وزەی ئاو ئەم جۆرە وزەیە لە ئەنجامی هەڵچوون و داچوونی ئاوی دەریا و زەریاکانەوە پەیدا دەبێت. ئەمەش بەهۆی هێزی کێشکردنی خۆر و مانگەوە دروست دەبێت، کاتێک کە مانگ لەزەوی نزیک دەبێتەوە کاریگەری گەورە دەکاتە سەر هەڵچوون و داچوونی ئاوی دەریاکان، لەبەرئەوەی ٧١  ٪ی ڕووبەری گۆی زەوی ئاو دای پۆشیوە. بە مەبەستی دەستکەوتنی ئەم جۆرە وزەیەش گونجاوترین شوێن نزیک ڕێژگەی دەریاکان و کەنارەکانیانە، چونکە هێزی هەڵکشان و داکشانیان زۆرە. لەم سۆنگەیەوە زانا بەریتانیەکانی بواری وزە نوێبووەکان لەباکوری ڕۆژئاوای بەریتانیا و باکووری سکۆتلەندا توانیان وزەیەکی زۆر لەم ڕێگەیەوە بەدەست بهێنن و بەمەبەستی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا سوودی لێوەربگرن، ئەمەش لەڕێگەی دوستکردنی دیوار یاخود ڕاگرێک بە درێژایی کەنارەکان و کاتێک ئاستی ئاوی دەریاکە بەرز دەبێتەوە (هەڵدەکشێت) بەو تۆڕباینانەدا تێپەڕدەبێت کە لە ناو دیوارەکەدا دانراوە، وە کاتێکیش ئاستی ئاوەکە نزم دەبێتەوە دووبارە بەو [[تۆڕباین]]ەدا تێپەڕ دەبێتەوە، [[وزەی کارەبا]] بەرهەم دێت. ئەم جۆرە وزەیە سەرچاوەیەکی پاکە و ژینگەپارێزە، چونکە هیچ جۆرە پاشماوە و گازرێکی مەترسیداری نییە و، هەروەها جێگەی [[سووتەمەنی شل]] دەگرێتەوە، و لە هەمان کاتیشدا بڕی تێچوون و کارپێکردن و چاککردنەوەی لە کاتی لەکارکەوتنیدا کەمە.
 
==سەرچاوە==
*[http://ar.wikipedia.com ویکیپیدیای عەرەبی]
*[http://www.H2O.com ماڵپەڕی جیهانی ئاو]
*[http://www.earth.com ماڵپەڕی زەوی]
*[http://www.energy.com ماڵپەڕی وزە]