وزەی ئاو: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «'''وزەی ئاو''' وشەی Hydro وشەیەکی یۆنانیە و بە مانای ئاو دێت. ئاو جگە لەوەی سەرچاو...»ەوە
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:٠٠، ١٨ی ئایاری ٢٠١٦

وزەی ئاو

وشەی Hydro وشەیەکی یۆنانیە و بە مانای ئاو دێت. ئاو جگە لەوەی سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ژیانی مرۆڤ و گیانەوەر و ژیانەوەی زەوی، لە هەمان کاتدا سەرچاوەیەکی سەرەکیشە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پاک. وزەی ئاو بەیەکێک لە وزە نوێبووەکان دادەنرێت کە بڵاوترین جۆریانە. لە دێر زەمانەوە ئاو سەرچاوەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی وزە و هێز بووە. هەروەها بۆ جوڵاندنەوەی ئامێرە میکانیکیەکان و هاڕینی دانەوێڵە بەکار هاتووە، لە ئێستاشدا بە هۆی دروستکردنی بەست و بەنداوەوە توانراوە سوود لە وزەی ئاو وەربگیرێت، یەکەمین بەکارهێنانی کرداریی و زانستی ئاو بۆ مەبەستی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1882. هاوکات لە ئێستادا وزەی ئاو بەڕێژەی 20 ٪ بەشدارە لە دابینکردنی پێداویستیەکانی وزە لە جیهاندا. لەم سۆنگەیەشەوە کیشوەری ئاسیا خێراترین ناوچەی گەشەسەندنی وزەی ئاوە، بە جۆرێک کە لە وڵاتی چین گەورەترین وێستگەی وزەی ئاو دامەزراوە. سوودە ژینگەییەکانی وزەی ئاو خۆی دەبینێتەوە لەوەی کە (دەبێتە هۆی کەم بەکارهێنان و پاشەکەوتکردنی سووتەمەنی پاشماوە بەبەردبووەكان، نابێتە هۆی پیسکردنی ژینگە چونکە هیچ جۆرە گازێکی ژەهراوی لێناکەوێتەوە و چەندان سوودی تر).

وزەی هەڵکشان و داکشانی ئاوی دەریا (Wave Energy)ئەمیش شێوەیەكی تری سوودوەرگرتنە لە وزەی ئاو ئەم جۆرە وزەیە لە ئەنجامی هەڵچوون و داچوونی ئاوی دەریا و زەریاکانەوە پەیدا دەبێت. ئەمەش بەهۆی هێزی کێشکردنی خۆر و مانگەوە دروست دەبێت، کاتێک کە مانگ لەزەوی نزیک دەبێتەوە کاریگەری گەورە دەکاتە سەر هەڵچوون و داچوونی ئاوی دەریاکان، لەبەرئەوەی ٧١  ٪ی ڕووبەری گۆی زەوی ئاو دای پۆشیوە. بە مەبەستی دەستکەوتنی ئەم جۆرە وزەیەش گونجاوترین شوێن نزیک ڕێژگەی دەریاکان و کەنارەکانیانە، چونکە هێزی هەڵکشان و داکشانیان زۆرە. لەم سۆنگەیەوە زانا بەریتانیەکانی بواری وزە نوێبووەکان لەباکوری ڕۆژئاوای بەریتانیا و باکووری سکۆتلەندا توانیان وزەیەکی زۆر لەم ڕێگەیەوە بەدەست بهێنن و بەمەبەستی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا سوودی لێوەربگرن، ئەمەش لەڕێگەی دوستکردنی دیوار یاخود ڕاگرێک بە درێژایی کەنارەکان و کاتێک ئاستی ئاوی دەریاکە بەرز دەبێتەوە (هەڵدەکشێت) بەو تۆڕباینانەدا تێپەڕدەبێت کە لە ناو دیوارەکەدا دانراوە، وە کاتێکیش ئاستی ئاوەکە نزم دەبێتەوە دووبارە بەو تۆڕباینەدا تێپەڕ دەبێتەوە، وزەی کارەبا بەرهەم دێت. ئەم جۆرە وزەیە سەرچاوەیەکی پاکە و ژینگەپارێزە، چونکە هیچ جۆرە پاشماوە و گازرێکی مەترسیداری نییە و، هەروەها جێگەی سووتەمەنی شل دەگرێتەوە، و لە هەمان کاتیشدا بڕی تێچوون و کارپێکردن و چاککردنەوەی لە کاتی لەکارکەوتنیدا کەمە.