جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «نیوزیلاند»

بەبێ کورتەی دەستکاری
لە ساڵی 1649دا دەریاوان "ئابڵ جانسۆن تاسمان" یەکەم ئەوروپی بو کە پێی نایە کەنارەکانی نیوزلاند.بە ھۆی کۆژرانی چەندین مەلەوانی پاپۆرەکەی جانسۆن بە دەستی مائوریەکان بۆ ماوەیەکی زۆر چیدی ئەوروپیەکان بەم دورگەدا نەھاتنەوە
120 ساڵ پاش ھاتنی دەریاوان جانسۆن لە ساڵی1769 دەریاوانی بەریتانی "جەیمز کۆک" رێی کەوتە ئەم دورگەیە و لەم رێکەوتە بەدواوە پێوەندی ئەوروپی و مائوریەکان دەستی پێکرد.
لە سەدەی نۆزدە کۆچکردنی‌ ئەوروپیەکان بۆ نیوزلاند دەستی پێکرد.ئەمانە زۆرتر گروپ گەلێکی ئاینی بون کە لە [[سکۆتلاند]] و بەریتانیاوە ھاتبون.بە پێی رێکەوتنی حکومەتی بەریتانیا و مائوریەکان لە ساڵی 1840 ئەم وڵاتە بوە بەشێک لە ئیمپراتوَریەتی بەریتانیا.لە ساڵی 1856 یەکەم حکومەتی ئۆتۆنۆم لەم وڵاتەدا پێکھات و لە ساڵی 1876 دەسەڵاتی ناوەندی دەستی بە سەرانسەری ئەم وڵاتەداگرت.
نیوزلاند لە ساڵی 1907 سەربەخۆیی راگەیاند بەڵام پۆستی رەمزی سەرۆکی حکومەتی بۆ شاژنی بەریتانیا ھێشتەوە. جێگری شاژن لەو وڵاتە سەرفەرمانداری گشتییە کە بە پێشنیاری سەرۆک وەزیر و بە دەنگی پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێ.
== سەرۆکایەتی ==
لە [[مێژوو]]دا نیوزلاند پێشەنگی نەھێشتنی جیاوزای‌ رەگەزی بووە.ئەم وڵاتە یەکەم وڵاتی جیھان بووە کە مافی دەنگدانی ژنانی بە رەسمی ناسیوە ، بەڵام تا ساڵی 1919 ژنانی ئەم وڵاتە نەیانتوانی خۆیان بۆ پەرلەمان بپاڵێون.
== ئابوری ==
ئابوری نیوزلاند پێشکەوتووە و روولەروو لە گەشەیە.رێژەی بەرھەمی ساڵی 2007 128.1 ملیار دۆلار بوە و داھاتی سەرانەشی لەم ساڵەدا 30234 دۆلار بوە .کە بەم پێیە بیست و ھەشتەمین وڵاتی جیھانە.
== پلەو پێگەی نیوزلاند ==
پلەو پێگەی نیوزلاند لە روی پێوانە جیھانیەکانی گەشەکردن و پێشکەوتن، بە پشت بەستن بە چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی ئەمانەن:<br />
بەکارھێنەری نەناسراو