ئادەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Bot: Removing Link FA template
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ١١:
 
لەقورئاندا، باوەڕ وەهایە کە خودا وه‌ڵامی فریشته‌كانی دایه‌وه‌و دڵ ئارامی كردنه‌وه‌و فریشته‌كانی تێگه‌یاند؛ كه‌ خودا ڕێزێكی زۆری له‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه‌ و به‌ده‌ستی خۆی ئاده‌می دروست كردووه‌و له‌ گیانی خۆی گیانی پێداكردووه‌. ڕاسته‌وخۆش ئاده‌می فێری [[ناو]]ه‌كان و زانیارییه پێویستییه‌كان كردووه‌ به‌جۆرێك هه‌تا ئاماده‌ییان هه‌بێ له‌ ڕاستییه‌كان و سوننه‌ته‌كانی خودا و له‌ یاساكانی ناو [[گه‌ردوون]] تێبگه‌ن، به‌مه‌ش ئه‌توانن له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵات په‌یدابكه‌ن و زه‌وی نۆژه‌ن و ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌.
الله، یاخود خودای ئیسلام ویستی وابوو پیشانی فریشته‌كانی بدات كه‌ ئه‌و دروستكراوه‌ی ئه‌وان له‌ پله‌و پایه‌یان كه‌مده‌كرده‌وه‌ له‌وان زاناتره‌و زانیاری له‌وان فراوانتره‌. خودا‌ داوای لێكردن ناوی چه‌ند شتێكی دیاریكراوی بۆ بهێنن به‌ڵام [[فریشتە لە ئیسلامدا|فریشتەكان]] ناوی ئه‌و شتانه‌یان نه‌زانی و بۆیانزانابوون ده‌ركه‌وتبه‌وه‌ی كه‌ خودا‌ خاوه‌نی [[داناییه‌]] و هه‌رچی ئه‌و ویستی نه‌كردبێ ئه‌وان نایزانن، بۆیه‌ یه‌كسه‌ر وتیان: "ئێمه‌ پاكو بێگه‌ردی بۆ خودا‌ دائه‌نێین و سه‌رپێچی ویستی خودا‌ له‌ هیچ شتێكدا ناكه‌ین."
پاشان خودا‌ فه‌رمانی به‌ ئاده‌م كرد ئه‌ویش ناویی شته‌كانی هێنا، هه‌تا فریشته‌كان پله‌و پایه‌ی ئاده‌م بزانن و له‌سه‌ر ده‌ستی ئاده‌م فێری ناوه‌كان ببن.