وردبین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەیەک دروست کرا بە ''''وردبین''' یاخود '''میکرۆسکۆپ'''، ئامێرێکە تەنە ورد و بچووکەکان گەورە دەکات،...'
 
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Optical microscope nikon alphaphot +.jpg|200px|thumb]]
'''وردبین''' یاخود '''میکرۆسکۆپ'''، ئامێرێکە تەنە ورد و بچووکەکان [[گەورەکردن|گەورە]] دەکات، تاوەکوو لێکۆڵینەوە لەسەری ئاسانتر بێت، هەیانە سادە و هەیانە گەورە و ئاڵۆز. سادە پێک دێت لە هاوێنەیەکی گەورەکەر کە بەهۆیەوە وێنەی گەورەکراوی تەنەکان دەبینرێت. بەڵام ئاڵۆز پێک دێت لە ژمارەیەک لە هاوێنە، کە دابەش دەبن بۆ چەند کۆمەڵەیەک، کۆمەڵی یەکەم ئاراستەکراوە بۆ تەنەکە (لاشەکە) کە وێنەی راستەقینەی تەنەکە دەدات بەدەستەوە، بەڵام کۆمەڵەکەی سەروو؛ وێنەی راستەقینەی تەنەکە گەورە دەکەن کە هاوێنەکانی کۆمەڵەی یەکەم دایان بەدەستەوە، لەم جۆرەدا لە وردبین وێنەیەکی گەورەترمان دەست دەکەوێت. زانایانی [[زیندەزانی|زیندەزانیی]] پێویستییان بە چاودێریکردن و وردبوونەوەیە لە [[خانە]] و پێکهاتەکانی لە رێگەی لێکۆڵینەوەی زیندەوەرانەوە. گەشەپێدانی پێویستیی و ئامرازەکان وا لە زانایان دەکات کە قوڵترین نهێنییەکانی ژیان بدۆزنەوە.